“یەكێتیی نیشتمانی سورە لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی دوور لە ساختەكاری”

لوقمان وەردی، جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتى له پهرلهمانى كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان جەخت لەوەدەكاتەوە كە یەكێتی ئامادەیە بچێتە هەر هەڵبژاردنێكەوە كە دوور بێت لە ئەنجامدانی ساختەكاری بۆ ئەومەبەستەش پرۆژەیاسایەكمان ئامادەكردووە كە لە 26 مادە پێكدێت و تایبەت بە هەمواری پرۆژەیاسای هەڵبژاردن.
لوقمان وەردی، جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هەمیشە لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردندا بووە لەوادەی یاسایی خۆیدا، بۆیە ئێستاش ئێمە سوورین لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە نزیكترن وادەدا.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان پێشتر پڕۆژەیاسایەكمان پێشكەشكردووە كە تایبەتە بە هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردن و لە 26 ماددە پێكهاتووە، بۆیە ئێمە پێمان وایە ئەم بابەتە پێویستی بە دانیشتن و كۆبوونەوەی زیاتری نێوان لایەنەكان هەیە تا گفتوگۆی جدی لەبارەوە بكرێت
جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان جەختی لەوەشكردەوە، ئێمە لە فراكسیۆنی یەكێتی سوورین لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردن و هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردن، هاوكات ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی دوور لە ساختەكاری خواستی ئێمە و هەموو هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستانە.
وتەكانی جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لەكاتێكدایە كە رۆژی دووشەممە دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان لەگەڵ سەرۆك فراكسیۆنەكانی پەرلەمان كۆبوونەوەیەكی ڕاوێژكارییان لەبارەی هەمواری یاسای هەڵبژاردن و كاركرادنەوەی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێم ئەنجامدا.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



