
SNN
بۆ باشتر بەڕێوەچوونی پرۆسەی دابەشکردنی مووچەی خانەنشینانی سلێمانی و نەهێشتنی قەڕەباڵغی لەبانکەکان و بنکەکانی دابەشکردنی مووچە، لەمانگی داهاتووەوە خانەنشینانی سلێمانی بەکارتی ئەلکترۆنی مووچە وەردەگرن.
لەوبارەیەوە شۆخان عومەر بەڕێوبەری بانکی مەڵکەندی رایگەیاند: لەمانگی داهاتووەوە مووچەی خانەنشینی شارستانی لەڕێی کارتی ئەلکترۆنییەوە دابەش دەکرێت.
وتیشی: لەقۆناغی دووەمی ئەم پرۆسەیە خانەنشینی سەربازیش دەگرێتەوە و ئەوانیش کارتی ئەلکترۆنییان بۆ دروستدەکرێت. واتە هەموو خانەنشینێکی سلێمانی بەو کارتە مووچە وەردەگرێت.
ئەم پرۆسەیە لەلایەن جێگری سەرۆکوەزیران و وەزارەتی دارایی و بانکی ناوەندی هەرێم لەسلێمانی سەرپێ خراوەو بەشێوەیەکی گشتی سیستمی ئەلیکترۆنی پێدانی مووچە، کارئاسانییەکی زۆر دەکات، لە بەڕێوەبردنی پڕۆسەی پێدانی مووچە.
گرنگترین سوودەکانی:
٭ خێرا کردنی پڕۆسەی وەرگرتن مووچە و نەهێشتنی سەرەی دوورودرێژی بەردەم بانکەکان.
٭ نەهێشتنی ڕۆتیناتی وەرگرتنی مووچە.
٭ خانەنشین لە نزیکترین بنکەی دابەشکردن مووچەکەی وەردەگرێت، پابەند ناکرێت بەیەک بنکەی دابەشکردن.
٭ بەستنەوەی چەند فەرمانگەیەکی پەیوەندیدار بە دۆزی خانەنشینان بەمەبەستی کار ئاسانیکردن و کەمکردنەوەی ڕۆتین لەسەر خانەنشینان.
٭ ئاگادار کردنەوەی خانەنشینان لەکاتی پێدانی مووچە لەڕیگەی نامەی ئەلیکترۆنییەوە.
٭ چاودێری کردنی پڕۆسەی دابەشکردنی مووچە لەڕووی ژمێریارییەوە سات بە سات بۆ دەرخستنی بڕو و ڕێژەی دابەشکردن بەپێی بنکەکان.
More News
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش



