دادگای فیدراڵی بڕیاریدا بە ڕاگرتنی ناردنی 400 ملیار دینارەكە بۆ هەرێم

0
394

SNN-عەلی حەمە سەعید

هەرچەندە وابڕیاربوو لەلایەن حكومەتی عێراقەوە بڕی 400 ملیار دینار وەك شایستەی دارایی بۆمانگەكانی 11 و 12ی ساڵی ڕابردووی فەرمانبەرانی هەرێم ڕەوانە بكرێت بەڵام وەزیری دارایی عێراق ئامادەنەبوو ئەو پارەیە ڕەوانە بكات، پاشان پەرلەمانتارێكی سەربەخۆش لەدادگای فیدراڵی سكاڵای تۆماركرد و ئەمڕۆش دادگا بڕیاریدا بە ڕاگرتنی ناردنی هەر جۆرە پارەیەك بۆ حكومەتی هەرێم.

ئەمڕۆ چوارشەممە 25/1/2023 لەسەر سكاڵای پەرلەرمانتاری سەر بەخۆ ( موستەفا سەنەد ) دادگای فیدراڵی عێراق بڕیاریدا بە هەڵوەشاندنەوەی سەرجەم بڕیارەكانی ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراق كە سەبارەتن بە ناردنی نەختینە بۆ هەرێمی كوردستان، چونكە ئەو بڕیارانەی لەو بارەیەوە دراون پێچەوانەی یاسا بوون.

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كە نەیویست ناوی بڵاو بكرێتەوە بە SNNیڕاگەیاند: مەبەستی سەرەكی لە بڕیارەكەی ئەمڕۆی دادگای فیدراڵی ڕارگتنی ناردنی ئەو 400 ملیار دینارەیە كە لەكۆتاییەكانی ساڵی رابردوو ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا بەناردنی بۆهەرێمی كوردستان وەك شایستەی هەرێم بۆمانگەكانی 11 و 12ی ساڵی ڕابردوو.

جەختی لەوەشكردەوە، بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی بڕیاری كۆتاین و لەلایەن هیچ كەس و لایەنێك ناتواندرێت تانەیان لێبدرێت، بۆیە ناردنی 400 ملیار دینارەكە بۆ حكومەتی هەرێم لەلایەن حكومەتی عێراقەوە ڕەوانە ناكرێت، تەنها ئەوە نەبێت كە ئەگەر بتواندرێت دەرچەیەكی دیكەی بۆ بدۆزرێتەوە.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this