به‌ فشارى فراكسیۆنى یه‌كێتی رێگرى كرا له‌ دانانى قایمقامى داقوق كه‌ عه‌ره‌به‌

0
468
رێگه‌ى سه‌ره‌كى قه‌زاى داقوق | فۆتۆ: Iraqia

SNN – عەلی حەمەسەعید
ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، بە هەوڵی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق توانیمان رێگری بكەین لە دانانی قایمقامێكی عەرەب لە قەزای داقوق كە پارێزگاری كەركوك بەنایز بوو بە نایاسایی ئەو كارە ئەنجام بدات، ده‌شڵێت: “سەرۆكوەزیرانی عێراق بڕیاری دامەزراندنی قایمقامی قەزای داقوقی راگرت”.

دیلان غەفور، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی راگەیاند، “دوای ئەوەی پارێزگاری سەپێندراوی كەركوك هەوڵیدا بەشێوەیەكی نایاسایی قایمقامێك بۆ قەزای داقوق دابنێت كە لە نەتەوەی عەرەبە و لەجێگەی قایمقامە كوردەكە دەستبەكار بێت، ئێمە لە فراكسیۆنی یەكێتی توانیمان بەفشارەكانمان رێگە لەو كارە نایاساییەی پارێزگاری سەپێندراوی كەركوك بگرین”.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ زانیارى زیاترى له‌باره‌وه‌ خسته‌ڕوو و ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، “پۆستی قایمقامی داقوق پشكی كوردە، دڵنیاییشدەدەینە هاوڵاتیانی ئەو سنوورەكە دوای هەوڵ و فشارەكانمان بۆ هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری پارێزگاری سەپێندراوی كەركوك بە دانانی كەسێك بە قائیمقامی قەزای داقوق لە پێكهاتەی عەرەبی سەركەوتوو بووین و لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقەوە هاتنەسەرخەت و بڕیارەكەی پارێزگار جێبەجێ ناكرێت”.

به‌ وته‌ى ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌، “بەنیاز بوون لە ئەگەر جێبه‌جێكردنى ئه‌و بڕیاره‌دا شانبەشانی كوردانی داقوق دەستبە ئەنجامدانی چالاكی و خۆپیشاندان بكه‌ن، هاووڵاتیانیش بە گەرمییەوە ئامادەی بەشداریكردن ده‌بوون لەو چالاكییەدا، بەڵام دواجار توانیویانه‌ بە فشارەكانیان ئەو هەوڵەی پارێزگاری كەركوك رابگرن، بۆیە بڕیاریانداوه‌ هیچ چالاكییەك ئەنجام نەدەن”.

 

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this