“مه‌سعود بارزانى به‌مه‌به‌ست به‌یاننامه‌ی ده‌ركردووه دژى دادگاى فیدراڵى”

مه‌سعود بارزانى، سه‌رۆكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان | فۆتۆ: SAFIN HAMED/AFP/GETTY
SNN
ئه‌ندامێكى پێشووترى په‌رله‌مانى عێراق ئاشكرایده‌كات، نوێنه‌رى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له سه‌رجه‌م ئه‌و كۆبوونه‌وانه‌دا به‌شدار بووه كه ئێران و توركیا له‌باره‌ى ناردنى ئاو بۆ عێراق ئه‌نجامیانداوه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 25ى كانونى دووه‌م، مه‌حمود ڕه‌زا، ئه‌ندامى پێشووترى په‌رله‌مانى كوردستان له‌میانى به‌شداریكردنى له به‌رنامه‌یه‌كى ته‌له‌فزیۆنیدا له‌باره‌ى هه‌ڵوێستى مه‌سعود بارزانى، سه‌رۆكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان كه دادگاى فیدراڵى عێراقى به “دادگاى شۆڕش”ى سه‌رده‌مى رژێمى به‌عسى ناوبرد به‌هۆى بڕیاردان له‌سه‌ر نه‌ناردنى 400 ملیاره‌كه بۆ هه‌رێم وتى: “من پێموایه، كاك مه‌سعود به مه‌به‌ست ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌ى ده‌ركردووه دژى دادگاى فیدراڵى، چونكه ده‌یه‌وێت ناكۆییه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا قوڵتر بكاته‌وه، ده‌نا ده‌بوو لێگه‌ڕابایه كوڕه‌كه‌ى و برازاكه‌ى كه سه‌رۆكى حكومه‌ت و سه‌رۆكى هه‌رێمن قسه له‌و باره‌یه‌وه بكه‌ن، چونكه ئه‌وان زوو زوو ده‌چن بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ به‌غدا”.
مه‌حمود ڕه‌زا ئاماژه‌ى به زیانى به‌یاننامه‌كه بۆ هه‌رێمى كوردستان كرد و ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “ئه‌و به‌یاننامه‌یه زۆر زیان به خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان ده‌گه‌یه‌نێت، چونكه ناكۆكییه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا قوڵتر ده‌كاته‌وه، ئه‌مه‌ش هاوشێوه‌ى نه‌ناردنى 400 ملیاره‌كه زیانه بۆ خه‌ڵكى هه‌رێم”.
هه‌ر له‌و به‌رنامه‌یه‌دا ئه‌و په‌رله‌مانتاره پێشووتره باس له سیاسه‌تى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ده‌كات و ده‌شڵێت: “ئه‌و كاته‌ى له به‌غدا بووم و په‌رله‌مانتار بووم، به‌دواداچوونم بۆ سیاسه‌تى ئێران ده‌كرد بۆ ناردنى ئاو بۆ عێراق و دروستكردنى به‌نداو، داوام له وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه و سه‌رچاوه ئاوییه‌كان كرد ئامارم بۆ بنێرن، هیچى وایان بۆ نه‌ناردم، دواتر راپۆرتێكى ده‌زگاى هه‌واڵگرى عێراقم به‌رده‌ست كه‌وت له‌باره‌ى سیاسه‌تى ناردنى ئاو بۆ عێراق، له راپۆرته‌كه‌دا نووسرابوو نوێنه‌رى پارتى له هه‌موو كۆبوونه‌وه‌كانى ئه‌نكه‌ره و تاران‌دا ئاماده‌بووه كه له‌وباره‌یه‌وه كراون، ته‌نانه‌ت ناوى ئه‌و كه‌سانه‌شى تیا‌بوو كه به‌شدار بوون”.
به وته‌ى مه‌حمود ڕه‌زا، “پارتى دیمو‌كراتى كوردستان به‌رژه‌وه‌ندى له‌وه‌دایه كه حكومه‌تى هه‌رێم و حكومه‌تى ناوه‌ندى له ناكۆكیدا بن و كێشه‌یان هه‌بێت”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
6 hours لهمهوپێش


