هێرشی چەکداری کرایە سەر باڵیۆزخانەی ئازەربایجان لە تاران

SNN
ئەمڕۆ هێرشی چەکداری کرایە سەر باڵیۆزخانەی ئازەربایجان لە تارانی پایتەختی کۆماری ئیسلامی ئێران و بە هۆیەوە کەسێک کوژرا.
بەپێی سەرچاوەکانی هەواڵ بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی هێرشی چەکداری کراوەتە سەر باڵیۆزخانەی ئازەربایجان لە شاری تاران.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا لانەکەم کەسێک کوژراوە و دوو کەسیش برینداربوون.
هەر بە گوێرەی ئەو زانیاریانە کەسە کوژراوەکە بەرپرسی ئاسایشی باڵیۆزخانەکەیە.
هاوکات پۆلیسی تاران رایگەیاند. هێرشبەرەکەیان دەستگیرکردووە.
هاوکات بە پێی هەواڵی میدیاکانی ئێران هێرشبەرەکە لە کاتی هێرشەکەدا دوو منداڵی کەم تەمەنی خۆیشی لەگەڵدا بووە و رایگەیاندووە، پاڵنەری هێرشەکەی کەسییە و روونیکردووەتەوە، کە هاوسەرەکەی چەند مانگ پێش ئێستا سەردانی باڵیۆزخانەی ئازەربایجانی کردووە و چیتر نەگەڕاوەتەوە .
راشیگەیاندووە، کە چەندین جار بەمەبەستی گەڕان بە دوای هاوسەرەکەی سەردانی باڵیۆزخانەی ئازەربایجانی کردووە بەڵام هیچ وەڵامێکی وەرنەگرتووە.
باسی لەوەشکردووە، کە پێیوابووە کە هاوسەرەکەی پەنای بۆ باڵیۆزخانەکە بردووە و نایەوێت بیبینێت.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13 hours لهمهوپێش -
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13 hours لهمهوپێش -
13 hours لهمهوپێش



