کەشناسیی هەرێم: سبەینێ باران و بەفر ناوچە جیاجیاکانی هەرێم دەگرنەوە

SNN
كەشناسیی هەرێم رایگەیاند، سبەینێ باران بارین دەستپێدەكات و لە ناوچە شاخاوییەكانیش بەفر دەبارێت و پلەكانی گەرماش نزم دەبنەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ئەمڕۆ هەینی، ئاسمان نیمچەهەور دەبێت و لەناوچە شاخاوییەکان هەوری تەواو دەبێت، پلەكانی گەرماش بە 1 تا 2 پلە بەراورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ، نزم دەبنەوە.
راشیگەیاندووە: سبەی شەممە، ئاسمان نیمچەهەورو بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت لەگەڵ دابارینی نمە بارانی کەم کەم و هەروەها بەفر لەناوچەشاخاوییەکان كە سەرەتا لەناوچەکانی رۆژئاوای هەرێم دەستپێدەکات پاشان زۆربەی ناوچەی جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.
هێمای بۆ ئەوەش کردووە، لەکاتەکانی درەنگانی سبەی شەودا کاریگەری دابارین زیاتر دەبێ.
پێشبینیشی كردوە سبەی پلەكانی گەرما بە 1 تا 2 پلە بەراورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ، نزم ببنەوە.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12 hours لهمهوپێش -
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12 hours لهمهوپێش -
13 hours لهمهوپێش



