
SNN-
قەیرانی دارایی کۆتایی بە پەخشی 85 ساڵەی رادیۆی BBC عەرەبی هێنا.
تۆڕی هەواڵی بی بی سی بەریتانی ئاشکرایکردووە، هۆکاری راگرتنی پەخشەکە بۆ قەیرانی دارایی دەگەڕێتەوە، رادیۆکە بەهۆی ئەوەی رووماڵی رووداوەکانی سەدەی رابردووی کردووە دانیشتوانی رۆژهەڵاتی ناوەراست و وڵاتە عەرەبییەکان یادەوەرییان لەگەڵی هەیە.
رادیۆی، BBC عەرەبی بە یەکێک لە کۆنترین سەرچاوەکانی هەواڵ لە جیهانی عەرەبی دادەنرێت و دوای 85 ساڵ لە کارکردن پەخشەکەی رادەگرێت.
دەستەی بەڕێوبەرایەتی BBC بڵاویکردووەتەوە، بەهۆی داخستنی رادیۆکە مانگانە 28 ملیۆن پاوەندیان بۆ دەگەڕێتەوە، بەڵام هاووڵاتییان دەتوانن لە رێگەی پێگە ئەلیکترۆنییەکان و وێبسایت و یوتیوبەوە لەگەڵیان بەردەوام بن.
رادیۆی BBC ی عەرەبی ساڵی 1938-ەوە دەستی بە پەخش کردووە.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9 hours لهمهوپێش -
10 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9 hours لهمهوپێش -
10 hours لهمهوپێش



