
SNN
دادگای نێودەوڵەتی لەپاریس حوكمی كۆتایی خۆی لەسەر كەیسی هەناردەكردنی نەوتی هەرێم لە رێگای توركیاوە دەكرد، ئاماژەكان بۆ ئەوە دەچن بڕیارەكە لەبەرژەوەندی عێراق بێت.
محەمەد حوسێن، توێژەر لە ناوەندی عێراقی بۆلێكۆڵینەوە و شیكاریە سیاسییەكان لە لێدوانێکيدا راگەیاند: دادگاكەی نێودەوڵەتی لە پاریس حوكمی كۆتایی خۆیدا لەسەر كەیسی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان لە رێگای توركیاوە, هەرچەندە هێشتا وردەكاری حوكمەكە بڵاو نەكراوەتەوە، بەڵام ئاماژەكان بۆ ئەوە دەچن هەواڵی خراپ بۆ هەرێم و توركیا بەڕێوەبێت و لەبەرژەوەندی عێراق حوكمەكەی دەركردبێت.
حكومەتی عێراق لەسەردەمی حەیدەر عەبادیدا لە ساڵی 2015 كەیسی فرۆشتنی نەوتی هەرێمی كوردستان بەبێ رەزامەندی بەغداد، لە دادگای نێودەوڵەتی لە پاریس سكاڵای لەسەر توركیا تۆماركردووە، داوای (26 ملیار) دۆلار قەرەبوو لە توركیا دەكات، كەیسەكە لەسەر ئەوەیە توركیا رێگای داوە نەوتی هەرێم بە بۆری عێراق لەناو خاكی توركیاوە بۆ بەندەری جەیهانی بگوازرێتەوە، عادل عەبدولمەهدی 2019 پۆستی سەرۆك وەزیرانی عێراقی وەرگرت، بڕیاری دادگای پاریسی راگرت و دەرفەتێكی نوێی دا بە توركیاو هەرێمی كوردستان.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6 hours لهمهوپێش -
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6 hours لهمهوپێش -
6 hours لهمهوپێش



