
لۆگۆى یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتى دیموكراتى كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN-
دوای ماوەیەکی زۆر بڕیارە ئەمڕۆشەممە 28ی کانوونی دووەمی 2023, لە شاری سلێمانی وەفدی پارتی و یەكێتی بۆ چارەسەرکردنی کێشە و ناکۆکییەکانیان کۆببنەوە.
بە گوێرەی زانیارییەکان وەفدی یەکێتی بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی و ئەندامێتی هەر یەکە لە دەرباز كۆسرەت رەسوڵ، دارا رەشید، ئەمین بابەشێخ، ئاسۆ مامەند دەبێت.
هەروەها وەفدی پارتی بە سەرۆکایەتی، مەحمود محەمە و ئەندامێتی هێمن هەورامی، عەلی حسێن، پشتیوان سادق، ئومێد سەباح دەبێت.
پێشتر سۆران جەمال تاهیر، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگهیاند، “کۆبوونەوەکە بۆ ئەوەیە لە نزیکەوە لەسەر مێزی گفتوگۆ هەر کێشە و گرفتێک هەیە بتوانین چارەسەری بکەین، چۆنییەتی پتەوکردنی پەیوەندییەکانمان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵیی عێراق، هەروەها چۆنییەتی چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی لەنێوان هەردوو حکومەتدا هەن، بەتایبەت لەم دوایانەدا چەند بڕیارێک دراون بۆ ئەوەی گفتوگۆی لەسەر بکەین”
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
48 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
48 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


