
SNN-عەلی حەمە سەعید
کۆمپانیایەک لە سلێمانی گەشتی عومرەی کردووە بە قیست بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت نرخی عومرە ئەنجامبدەن، وەزارەتی ئەوقافی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش دەڵێت: ساڵانی رابردووش گەشتی عومرە بەقیست هەبووە و ئاساییە، بەڵام ئێمە چاودێری خزمەتگوزارییەکانی کۆمپانیاکە دەکەین کە پێشکەش بە عومرەکارانی دەکات.
کۆمپانیایەک لە سلێمانی گەشتی عومرەی کردووە بە قیست بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت نرخی عومرە ئەنجامبدەن و هەرکەسێک خوازیار بێت دەتوانێت لە رۆژی 30 کانوونی دووەمی 2023 گەشت بکات بە پێشەکی 300 دۆلار و 500 دۆلاری دەمێنێتەوە و بە قیستی سێ مانگ دەتوانێت بیدات.
نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی بە SNN-ی راگەیاند، ئەوە کەوتووەتە سەر رێکەوتنی هاووڵاتییان و کۆمپانیاکە ئێمەش وەک وەزارەتی ئەوقاف چاودێری کۆمپانیاکە دەکەین لەو خزمەتگوزارییانەی پێشکەشی دەکات، ئەگەر نا شتەکە ئاساییە و ساڵانی رابردووش هەبووە و .
سەبارەت بە ئەنجامدانی گەشتی عومرە لە رێگەی وشکانییەوە وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف وتیشی: بەهۆی خراپی و دووری رێگاکە و مەترسی لەسەر ژیانی هاووڵاتییان تا ئێستا هیچ کۆمپانیایەکی هەرێمی کوردستان لە رێگەی وشکانییەوە گەشتی عومرەی ئەنجامنەداوە.تەنها لە شارەکانی ناوەڕاستی باشورو عێراقەوە گەشتەکە ئەنجامدراوە.
More News
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



