
بەفر
SNN-
کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەینێ شەپۆلێکی بەفر و باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و بەفر لە ناو سەنتەری شاری سلێمانی و هەڵەبجەش دەبارێت.
بەڕێووەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ شەممە 28 ی کانوونی دووەمی 2023، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لە گەڵ بارینی نمە باران لە هەندێ شوێن، لە کاتەکانی شەودا رێژەی دابارین زیاتر دەبێت وە لە ناوچە شاخاوییەکان بەفری لەگەڵدایە وە ئەگەرى هەیە بەفر بارین سەنتەری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە بگرێتەوە و پلەکانی پلەکانی گەرما/ نزم دەبێتەوە بە (1-2) پلە بە بەراورد لە تۆمارکراوی رۆژی پێشوو.
هەروەها سبەینێ یەکشەممە، 29ی کانوونی دووەمی 2023، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمە باران لە هەندێ شوێن, لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر و باران دەبێت وە لەکاتەکانی شەودا ئەگەر هەیە بەفر بارین سەنتەری شاری سلێمانی بگرێتەوە.
کەشناسی هەرێم بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بڵاوکردووەتەوە کە بەمشێوەیەی خوارەوەیە:-
هەولێر: 13
سلێمانی : 11
دهۆک : 12
کەرکوک : 16
هەڵەبجە : 11
زاخۆ : 13
سۆران : 9
گەرمیان : 18
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


