
وەزارەتی دارایی
SNN_عەلی حەمەسەعید
دوای ئەوەی ئەمڕۆ جێگری پارێزگاری هەڵەبجە لەڕێگەی SNNوە ئاماژەی بەوەکرد کە وەزرەتی دارایی ئامادەنییە بودجەی تایبەت بەڕووبەڕووبوونەوەیرۆنا بۆ پارێزای هەڵەبجە خەرج بکات،کەمێک پێش ئێستا وەزارەتی دارایی بە فەرمی رونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە کە ئەمە دەقەکەیەتی.
روونکردنەوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابورییەوە:
بەڕێز کاوە علی جێگری پارێزگاری ھەڵەبجە، لە دوای لێدوانێکی، گوایە وەزارەتی دارایی و ئابوری بودجەی رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا بۆ پارێزگای ھەڵەبجە خەرجناکات، بە پێویستمان زانی ئەم روونکردنەوەیە بدەین بۆ ئەوەی ھاووڵاتیانی ئازیزمان لە پارێزگای ھەڵەبجە لێی ئاگاداربن:
1- لەئێستادا کەرەنتینەکردن لە پارێزگای ھەڵەبجە نییە بۆیە تەمویل بۆ کەرەنتینەکردن وەستاوە.
2- سەرباری داواکردنی چەند جارەی وەزارەتی ناوخۆ، تا ئێستا لیستی ناوی ئەو کەسانەی کەرەنتینەکراون لە پارێزگای ھەڵەبجە نەگەڕێنراونەتەوە بۆ وەزارەتی ناوخۆ پاشان بۆ وەزارەتی دارایی و ئابوری.
3- لە وەزارەتی تەندروستیەوە سەرجەم پێویستی و خەرجیەکانی تایبەت بە چارەسەرکردن و خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ھەڵەبجە دابیندەکرێت.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


