“گه‌شبینین كه سكاڵاكهى بانكى ناوه‌ندى له دژمان بكشێنرێته‌وه”

نەوزاد کاميل
SNN – عەلی حەمە سەعید
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى بازرگانى له وه‌زاره‌تى بازرگانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، پاره‌ى به‌شه خۆراكى مانگانه‌یان گه‌ڕاندووه‌ته‌وه بۆ به‌غدا و ده‌شڵێت: “گه‌شبینین حكومه‌تى ناوه‌ندى سكاڵاكهى به‌رامبه‌رمان بكشێنێته‌وه”.
حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له ئێستادا سكاڵایه‌كى له‌سه‌ره له دادگاى فیدراڵى عێراق كه تۆمه‌تبار كراوه به نهگهراندنهوهى پاره‌ى 18 ساڵى رابردووى به‌شه خۆراكى هاووڵاتیان و بڕیاره رۆژى 28ى شوبات دادگاییه‌كه به‌ڕێوه‌بچێت.
نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم له‌باره‌ى ئه‌و سكاڵایه‌وه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 31ى كانونى دووه‌م، بە SNNی راگەیاند، “بەڕێوەبەری كۆمپانیای گشتی بازرگانی خۆراكی حكومەتی فیدراڵی عێراق سكاڵایه‌كى له‌دژی وەزیری بازرگانی و پیشەسازیی حكومه‌تى هەرێمی كوردستان تۆمار كردووه و لە سكاڵاكەدا داوا دەكات، ئەو پارەیه بگەڕێتەوە كە گوایە لە ئەستۆماندایە و تایبەتە بە بەشەخۆراكی مانگانە. بهروارهكهشى لە یەكی كانونی دووەمی 2004 تاوەكو 30ـی ئەیلوولی 2021ه كه پاره‌كه لە هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان وەرگیراوە”.
له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى وته‌ى ئه‌وان چییه له‌سه‌ر سكاڵاكه ئایا لایه‌نى به‌رامبه‌ر به‌ڵگه‌ى هه‌یه له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه؟ نه‌وزاد شێخ كامیل ئاماژه‌ى به‌وه كرد، “ئەوەی لەسەر هەرێمی كوردستانە جێبەجێكراوە و پارەی بەشەخۆراك دەخرێتە سەر هەژماری بانكی وەزارەتی بازرگانی عێراق لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان، بۆیە گەشبینین ئەو سكاڵایە بكشێننەوە و بگەینە رێكەوتن”.
بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “بە گەڕانەوەی ئەو پارانە دەبێت شایستەی فەرمانبەرانی وەزارەتی بازرگانی هەرێم هاوشێوەی فەرمانبەرەكانی وەزارەتی بازرگانی عێراقی لێبكرێت، لەگەڵ ئەوەشدا تەواوی ئەو گوژمەی ئارد و بەشەخۆراكانەی لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور بەسەر هاووڵاتییاندا دابەشكراون، بە هەمانشێوە لە هەرێمی كوردستان دابەشنەكراون، بۆ نمونه، ساڵی رابردوو دوو بەشە ئارد نەگەیشتووەتە هەرێمی كوردستان”.
دادگاى باڵاى فیدراڵى عێراق دوێنێ دووشه‌ممه دانشتنى له‌سه‌ر سكاڵاكه دواخست و به‌پیى زانیارییه‌كان، “پارێزه‌ره‌كانى سكاڵاكاره‌كه ته‌واوى زانیارییه‌كانیان راده‌ستى دادگا كردووه بۆ ئه‌وه‌ى تاوه‌كو رۆژى دادگاییه‌كه كه 28ى شوبات-ه وردبینیان بۆ بكرێت”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
48 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
48 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


