به 8 مووشه‌ك هێرشكرایه سه‌ر بنكه سه‌ربازییه‌كه‌ى توركیا له زێلكان

بنكه‌ى سه‌ربازى زێلكان له باشیك | فۆتۆ: Shafaqna Iraq
SNN
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر هه‌شت مووشه‌ك ئاراسته‌ى بنكه‌ى سه‌ربازى وڵاتى توركیا له زێلكان كران و به‌پێى زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان، “دوو له مووشه‌كه‌كان له‌نێو بنكه‌كه كه‌وتوونه‌ته‌خواره‌وه”.
به‌پێى زانیارییه‌كانى SNN، “كاتژمێر 7:45ى به‌یانى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 1ى شوبات، له‌لایه‌ن هێزێكى نه‌ناسراوه‌وه به هه‌شت مووشه‌ك هێرشكرایه سه‌ر بنكه‌ى سه‌ربازى زێلكان كه تایبه‌ته به هێزه‌كانى وڵاتى توركیا كه ده‌كه‌وێته ناوچه‌ى باشیك سه‌ربه نه‌ینه‌وا”.
هاوكات له راگه‌یه‌نراوێكدا هێزه‌كانى دژه‌تیرۆرى هه‌رێمى كوردستان له‌باره‌ى رووداوه‌كه‌وه رایانگه‌یاند، “دوو له مووشه‌كه‌كان كه‌وتوونه‌ته ناو بنكه‌كه و شه‌ش دانه‌ى تریشیان له ده‌ره‌وه‌ى بنكه‌كه كه‌وتوونه‌ته‌خواره‌وه”.
به‌پێى به‌یاننامه‌كه‌ى دژه تیرۆرى كوردستان، “هێرشه‌كه هیچ زیانێكى گیانى لێنه‌كه‌وتووه‌ته‌وه”.
بنكه‌ى زێلكان بنكه‌یه‌كى سه‌ربازى وڵاتى توركیایه كه ده‌كه‌وێته ناوچه‌ى باشیك سه‌ربه پارێزگاى نه‌ینه‌وا، ناوبه‌ناو ده‌بێته ئامانجى هێرشى مووشه‌كى میلیشیا سه‌ربازییه نهناسراوهكانى عێراق.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16 hours لهمهوپێش



