پارێزگارى بانكى ناوه‌ندى عێراق سه‌ردانى واشنتن ده‌كات

محەمد شیاع سودانی
SNN
سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌مزووانه وه‌زیرى ده‌ره‌وه و پارێزگارى بانكى ناوه‌ندى عێراق سه‌ردانى واشنتن ده‌كه‌ن، ده‌شڵێت: “گۆڕینی پارێزگاری بانكی ناوەندی و بەڕێوەبەری بانكی بازرگانی بەپێی به‌دواداچوونى پێشتر بووه”.
شه‌وى رابردوو 31ى كانونى یه‌كه‌م، محه‌مه‌د شیاع سودانى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق له دیدارێكى رۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵى عێراقییه‌ى نیمچه فه‌رمى حكومه‌ته‌كه‌ى باسى نرخى دۆلارى كرد و وتى: “داوا له هاووڵاتییان ده‌كه‌م پاره‌كه‌یان نه‌كه‌ن به دۆلار، چونكه نرخى دینار ده‌گه‌ڕێته‌وه ئاستى جارانى و دراوه‌كه‌مان به به‌هێزى ده‌مێنێته‌وه”.
وتیشى: “به‌مه‌به‌ستى گفتوگۆكردن له‌سه‌ر بابه‌تى نرخى دینار به‌رامبه‌ر دۆلار شاندێكى فه‌رمى به‌مزووانه كه پێكهاتوون له وه‌زیرى ده‌ره‌وه و پارێزگارى بانكى ناوه‌ندى عێراق سه‌ردانى واشنت ده‌كه‌ن”.
له وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌ى ئایا دوورخستنه‌وه‌ى مسته‌فا غالب مخیف، پارێزگارى پێشووى بانكى ناوه‌ندى و به‌ڕێوه‌به‌رى پێشووى بانكى بازرگانى عێراق كاردانه‌وه بوو یان پێشتر لێكۆڵینه‌وه‌ى له‌سه‌ر كرابوو؟ سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق وتى: “گۆڕینی پارێزگاری بانكی ناوەندی و بەڕێوەبەری بانكی بازرگانی بەپێی تێڕوانیێكی دیراسە بۆ كرا‌و بووە”.
محه‌مه‌د شیاع سودانى باسى له دواكه‌وتنى ناردنى پرۆژه‌یاساى بودجه‌ش كرد بۆ په‌رله‌مانى عێراق و ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “دواخستنی پرۆژە یاسای بودجە بەهۆی داڕشتنيهتی بەوشێوەیەی لەگەڵ پڕۆگرامی حكومەتدا بگونجێت”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا له‌باره‌ى نرخى دۆلار سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “دوو ساڵ لەمەوبەر بانكی ناوەندی و بانكی فیدراڵی یاداشتی لێكگەیشتنیان واژوكردووە بۆ كۆنتڕۆڵكردنی جوڵەی دارایی، بۆیه ئه‌وه‌ى روویداوه له بەرزبوونەوەی دۆلار لەئەنجامی بڕیاری حكومەت و پەرلەمان و بانكی ناوەندی نەبووە”.
له كۆتایی قسه‌كانیدا سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكرده‌وه، “دۆلار ده‌ده‌ینه پیاوانى كار و بازرگانان بۆ ئه‌وه‌ى رابێن له‌سه‌ر بازرگانى شه‌رعى”.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21 hours لهمهوپێش



