
SNN-
سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان رایگەیاند، دەبێت رێککەوتنێکی یەکجارەکی بکرێت و چارەسەرێکی بنچینەیی بۆ کێشەکان بکرێت، بۆ ئەمەش دەبێت دەستوور خاڵی یەکلاکەرەوە بێت، دەشڵێت:” ئێمە لەگەڵ دواخستنی هەڵبژاردن نین، بەڵام پێویستە یاسای هەڵبژاردن هەموار بکرێتەوە و تۆماری دەنگدەران پاکبکرێتەوە”.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، بافڵ جەلال تاڵەبانی لە بەغدا پێشوازیکرد لە ئەلینا رۆمانۆسکی، باڵیۆزی ئەمریکا لە عیراق و دۆخی سیاسی و ئابووری عیراق گفتوگۆی لەبارەوەکرا و جەخت لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا کرایەوە.
لە راگەیەبدراوەکەدا هاتووە کە بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە هەنگاوەکانی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان کرد بۆ کۆتاییهێنان بە ناکۆکییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا دەستپێکی قۆناغێکی نوێی سیاسی و رایگەیاند، خەڵکەکەمان قوربانیی سەرەکی ناکۆکییەکانن و پێویستە بەزووترین کات کۆتایی بەو دۆخە نەخوازراوە بهێنرێت و دەبێت رێککەوتنێکی یەکجارەکی بکرێت و چارەسەرێکی بنچینەیی بۆ کێشەکان بکرێت، بۆ ئەمەش دەبێت دەستوور خاڵی یەکلاکەرەوە بێت.
لەبارەی دۆخی هەرێم و ژیانی هاوڵاتییانەوە سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەرچاوڕوونیدایە باڵیۆزی ئەمەریکا و وتی، ئامانجی ئێمە دەستەبەرکردنی ژیانێکی ئارام و سەقامگیرە بۆ خەڵکەکەمان، هەموو هەوڵێکیش لەو پێناوەدا دەدەین و ژیانی خەڵک لەسەروو هەمووشتێکەوەیە.
سەبارەت بە ئەنجامدانی هەڵبژاردنیش لەوادەی خۆیدا بافڵ جەلال تاڵەبانی راشیگەیاند:” ئێمە لەگەڵ دواخستنی هەڵبژاردن نین، بەڵام پێویستە یاسای هەڵبژاردن هەموار بکرێتەوە و تۆماری دەنگدەران پاکبکرێتەوە”
More News
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
1 hour لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
2 hours لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی
3 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
1 hour لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
2 hours لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
2 hours لهمهوپێش



