
یه‌كه‌ى نیشته‌جێبوون له سلێمانى | فۆتۆ: SNN
SNN
ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنانى عێراق به نووسراوێكى فه‌رمى سه‌رجه‌م ئه‌و كۆمپانیایانه‌ى ئاگادار كردووه‌ته‌وه كه وه‌به‌رهێنان له یه‌كه‌كانى نیشته‌جێبووندا ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى وه‌رگرتنى قیسى یه‌كه‌كانى نیشته‌جێبوون له دۆلاره‌وه بگۆڕن بۆ دینار.
له نووسراوه‌كه‌دا كه ئه‌مڕۆ ئاراسته‌ى كۆمپانیاكانى خاوه‌نى یه‌كه‌كانى نیشته‌جێبوون كراوه هاتووه، “پێویسته یه‌كه‌كانى نیشته‌جێبوون قیسته‌كه‌یان به دینار وه‌ربگرن و بۆ هه‌ر 100 دۆلارێكیش 147 هه‌زار دینار وه‌ربگرن. هاوكات، هیچ کۆمپانیایەک نابێت بە دۆلار یان زیاتر لە نرخی فەرمی دۆلار لە بانکی ناوەندی پارە لە هاوڵاتییان وەربگرێت بە پێچەوانەوە روبەڕووی لێپێچینەوەی یاسایی دەبن”.
بڕیاره‌كه‌ى ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنانى حكومه‌تى عێراق له‌كاتێكدایه كه نرخى دۆلار به‌رده‌وامه له به‌رزبوونه‌وه‌ى به‌رامبه‌ر دینار به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2ى شوبات، نرخى 100 دۆلار گه‌یشته 175 هه‌زار دینار.
به‌رده‌وامى به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار له‌كاتێدایه كه محه‌مه‌د شیاع سودانى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق چه‌ندین بڕیار و رێكارى بۆ رێگه‌گرتن له به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى دۆلار ده‌ركردووه و به هه‌مان هۆكاریش مسته‌فا غالب مخیف، پارێزگارى پێشووى بانكى ناوه‌ندى عێراقى له كاره‌كه‌ى دوورخسته‌وه.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
4 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
9 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
9 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
4 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
9 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
9 hours لهمهوپێش


