
SNN-عەلی حەمەسەعید
بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لەوەزارەتی بازرگانی وپیشەسازی حكومەتی هەرێم ئاماژە بەوەدەكات ئەو دەنگۆیانەی باس لەوە دەكەن بڕەپارەی مانگانەی نەفەریێك لە بەشەخۆراكدا لە 500 دینارەوە بۆ هەزار دینار زیاد بكرێت دوورە لە ڕاستییەوە، جەختیش دەكاتەوە كە لەگەڵ وەزارەتی بازرگانی عێراق لە پەیوەندیدان بۆ ئەوەی جیاواز لە بەشەخۆراكی خۆیان بڕێك هاوكاری بۆ خاوەنپێداویستی تایبەت و كەمدەرامەتان دابینبكرێت.
نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم بەSNNی ڕاگەیاند: ئەو دەنگۆیانەی باس لەوەدەكەن كە گوایە پارەی مانگانەی نەفەرێك لە بەشەخۆراك كرابێتە هەزار دینار، دوورە لەراستییەوە، بەڵكوو بۆ هەرنەفەرێك ٥٠٠ دیناردیاریكراوە،هاوكات بەهۆی ئەوەی پارەكە كەمە بریكارەكانی خۆراك ٧٥٠ دینار وەردەگرن و هیچ بڕیارێك نییە پارەكە زیاد بكرێت بۆ هەزار دینار.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە ئێستادا لە عێراق ئەو خێزانانەی خاوەنپێداویستیی تایبەتیان هەیە و تۆڕی چاودێریی كۆمەڵایەتی دەیانگرێتەوە مانگانە كیلۆیەك شەكر و یەك لیتر زەیت و 200 غرام چایی و 250 غرام شیر لەگەڵ بەشەخۆراك بەو خێزانانە دەدرێت، بەڵام تائێستا كوردستانی نەگرتووەتەوە، بۆیە لەگەڵ وەزارەتی بازرگانی عێراق قسەمان كردووە ئەو هاوكارییە كوردستانیش بگرێتەوە.
بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، ئێستا وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی حكومەتی هەرێم سەرقاڵی ئامادەكردنی ناوی ئەو كەسانەن كە دەكرێت هاوكارییان بكرێت بۆئەوەی ئێمەش لای خۆمانەوە ناوەكان ئاراستەی بەغدایان بكەین بۆ هاوكاریكردنیان.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
8 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
13 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
8 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
13 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
13 hours لهمهوپێش


