
دراوى 100 دۆلارى ئه‌مریكى | فۆتۆ: Dennis Hallinan / Alamy
SNN
ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، نرخى 100 دۆلار ده‌گه‌ڕێته‌وه ئاستى جارانى كه 147 هه‌زار دیناره، ده‌شڵێت: “بازاڕه‌كانى ئاڵوگۆڕى دراو سه‌قامگیرى به‌خۆیانه‌وه ده‌بینن”.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 4ى شوبات، حوسێن عەرەب، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له نوێترین چاوپێكه‌وتنى رۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ڵ میدیاكانى عێراق رایگه‌یاند، “كۆبوونه‌وه‌ى دوێنێى ئه‌مریكا و عێراق له‌باره‌ى نرخى دۆلار كاریگه‌رى باشى ده‌بێت و له چه‌ند رۆژى داهاتوودا نرخى دۆلار سه‌قامگیرى به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت، ده‌گه‌ڕێته‌وه ئاستى جارانى كه پێشتر هه‌بووه”.
قسه‌كانى ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌كاتێكدایه ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ به ئاماده‌بوونى محه‌مه‌د شیاع سودانى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق هاوپه‌یمانى نه‌سر كۆبوونه‌وه‌ى خۆى ئه‌نجام ده‌دات له‌باره‌ى دۆخى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار.
هاوكات ئه‌مڕۆ شه‌ممه نرخى دینارى عێراقى به‌رده‌وام بوو له به‌رزبوونه‌وه‌ى به‌رامبه‌ر دۆلار و 100 دۆلار به 163 هه‌زار دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا.
دوێنێ هه‌ینى 3ى شوبات، شاندى بانكى ناوه‌ندى عێراق به سه‌رۆكایه‌تى عه‌لى عه‌لاق، پارێزگارى بانكى ناوه‌ندى عێراق له‌گه‌ڵ برایان نیلسۆن، یاریدەدەری وەزیری گەنجینەی ئەمریکاى له توركیا كۆبوونه‌وه.
له راگه‌یه‌نراوێكدا بانكى ناوه‌ندى عێراق دوێنێ ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى ئاشكرا كرد كه تێیدا هاتووه، “لە دیدارەکەدا هەماهەنگی هەردوولا تاوتوێ کرا تا بتوانرێت نرخی دۆلار لە عێراقدا سەقامگیربێت. وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا جەختی لە پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ سەقامگیری ئابووری عێراق کردەوە. هاوكات وەزارەتی گەنجینەی نەرمی دەنوێنێت بۆ ئامادەیی لە گەیشتن بە ئامانجە هاوبەشەکاندا”.
له به‌شێكى تر‌ى راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئهوشخراوهتهڕوو، “هه‌ردولا رێککەوتن لەسەر بەردەوامبوونی هەماهەنگی و هاوکاری لە رێی ئەو کۆبوونەوانەی کە بڕیارە پێش ناوەڕاستی ئەم مانگە لە واشنتۆن بەڕێوەبچێت”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش


