
نه‌خۆشێكى شێرپه‌نجه له‌كاتى وه‌رگرتنى چاره‌سه‌ردا | فۆتۆ: KatarzynaBialasiewicz / iStock / Getty Images Plus
SNN
به‌رپرسى به‌شى كۆنترۆڵى شێرپه‌نجه له وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، 71 هه‌زار تووشبووى شێرپه‌نجه له هه‌رێم هه‌یه، هاوكات وه‌زیرى ته‌ندروستى ده‌ڵێت: “تووشبوون به شێرپه‌نجه له هه‌رێم له ئاستێكى مه‌ترسیداردا نییه”.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه د. چنار عه‌لى، به‌رپرسى به‌شى كۆنترۆڵى شێرپه‌نجه له وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، “تائێستا 71 هەزار و 74 تووشبوی شێرپەنجە لەهەرێمی کوردستان تۆمارکراون، له‌و ژماره‌یه‌ش تەنیا لە ساڵی 2022دا 9 هەزار و 61 تووشبوی شێرپەنجە تۆمارکراون”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا به‌رپرسى به‌شى كۆنترۆڵى شێرپه‌نجه له وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێم باسى له رێژه‌ى تووشبوون به شێرپه‌نجه به‌پێى شاره‌كان كرد و ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “زۆرترین رێژه‌ى تووشبوونى شێرپه‌نجه له شارى هه‌ولێره، سلێمانی بە پلەی دووەم دێت، دهۆکیش بەپلەی سێیەم دێت”.
هاوكات له‌باره‌ى ئاماره‌كانى تووشبوون به شێرپه‌نجه سامان به‌رزنجى، وه‌زیرى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئه‌مڕۆ رایگه‌یاند، “هه‌رێمى كوردستان بێبه‌ش نییه له مه‌ترسى شێرپه‌نجه، به‌ڵام ئاماره‌كانى تووشبوون به شێرپه‌نجه له هه‌رێم تاوه‌كو ئێستا له ئاستێكى باشدان”.
وتیشى: “شێرپه‌نجه مه‌ترسییه‌كى جیهانییه و ئه‌م مه‌ترسییه رووى له هه‌رێمى كوردستانیش كردووه”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


