كونسوڵخانه‌ى ئه‌مریكا له هه‌ولێر پرۆزبایی له به‌شدار حه‌سه‌ن هاوڕێكانى كرد

لۆگۆى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا | فۆتۆ: Drew Angerer / Getty Images
SNN
كونسوڵخانه‌ى ئه‌مریكا له هه‌ولێر په‌یامێكى ئاراسته‌ى تیمى پارێزه‌رانى به‌رگریی كردن له ده‌ستگیر كراوانى بادینان كرد و رایگه‌یاند، به‌شدار حه‌سه‌ن و هاوڕێكانى له‌ژێر مه‌ترسیدا بره‌ویان به سه‌روه‌رى یاسا دا.
له په‌یامێكدا كه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 5ى شوبات، كونسوڵخانه‌ى ئه‌مریكا له هه‌ولێر له په‌ڕه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك بڵاویكردووه‌ته‌وه هاتووه، “لەگەڵمان بەشدار بن لە پیرۆزبایکردن لە ھەریەکە لە بەشدار حەسەن، ڕێڤینگ یاسین، ڕەمەزان ئەرتیشی، کامەران تەھا، شۆڕش کەریم، ڕێباز وسو، کارزان ڕەشید و فەرەیدون فازل لە لیژنەی بەرگریکردن لە گیراوەکانی بادینان بەبۆنەی بەدەستھێنانی خەڵاتی جیھانی بۆ بەرگریکردن لە مافەکانی مرۆڤ لەلایەن نووسینگەی دیمۆکراسی و مافەکانی مرۆڤ و کاری سەربە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا”.
له به‌شى دووه‌مى په‌یامه‌كه‌دا كونسوڵخانه‌ى ئه‌مریكا ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه، “ئەو تیمەی بەرگریکردنی پارێزەران خزمەتی بریکارەکانییان کرد و برەویان بە سەروەری یاسادا لە ژێر کاریگەری مەترسی زۆری کەسی و پڕۆفیشناڵی لەوانەش ترساندن و ھەراسانکردن و ھەڕەشەکانی نادیاری مردن. ئامانجمان لە عێراق و ھەرێمی کوردستان ھاوکاریکردنی ھاوبەشە عێراقییەکانمانە بۆ بەھێزکردنی پاراستنی مافەکانی مرۆڤ لە ناویشیاندا دادگاییەکردنێکی دادپەروەرانەیە. دووبارە پیرۆزە لە تیمی یاسایی بادینان بۆ وەرگرتنی ئەم خەڵاتە”.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
11 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
11 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
13 hours لهمهوپێش



