
لۆگۆى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و دراوى 10 هه‌زار دینارى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN
سبه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم به دابه‌شكردنى مووچه‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ده‌ستبه دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى كانونى دووه‌مى وه‌زاره‌ته‌كان ده‌كات.
به‌پێى زانیارییه‌كانى SNN كه له سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوورى حكومه‌تى هه‌رێم وه‌ریگرتوون، “سبه‌ى دووشه‌ممه 1ى شوبات، ده‌ستبه دابه‌شكردنى مووچه‌ى وه‌زاره‌ته‌كان ده‌كرێت و یه‌كه‌مین وه‌زاره‌تیش كه مووچه وه‌رده‌گرێت وه‌زاره‌تى ته‌ندروستییه”.
هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كان، “ئه‌مڕۆ حكومه‌تى هه‌رێم خشته‌ى مووچه‌ى وه‌زاره‌ته‌كان راده‌گه‌یه‌نێت”.
دابه‌شكردنى مووچه له‌كاتێكدایه كه ماوه‌ى 11 رۆژه دواكه‌وتووه، چونكه پێشتر جوتیار عادل، وته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند، “هه‌موو 25ى مانگێك ئێمه ده‌ستبه دابه‌شكردنى مووچه ده‌كه‌ین و دابه‌شكردنى مووچه له‌و رۆژه‌دا جێگیر ده‌كه‌ین”.
دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى كانونى دووه‌م له‌كاتێكدایه كه ئێستا رۆژى 5ى مانگى شوباته و حكومه‌تى هه‌رێم هێشتا نه‌یتوانیوه ده‌ستبه دابه‌شكردنى مووچه مانگى كانونى دووه‌م بكات.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
14 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
15 hours لهمهوپێش -
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
14 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
15 hours لهمهوپێش -
15 hours لهمهوپێش



