
باران بارین لە سلێمانی
SNN
شاره‌زایه‌كى كه‌شناسى رایده‌گه‌یه‌نێت، ماوه‌ى دوو ساڵه له ئیداره‌ى ڕاپه‌ڕین هێنده‌ى ئه‌مساڵ به‌فر و باران نه‌باریووه، ده‌شڵێت: “له رۆژانى داهاتوودا شه‌پۆلى دابارین درێژه‌ى ده‌بێت”.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 5ى شوبات، شاڵاو هیدایه‌ت، شاره‌زاى بوارى كه‌شناسى رایگه‌یاند، “لەئێواره ی 28ى كانونى دووه‌مه‌وه، ماوەی نۆ رۆژە هەموو رۆژەکان باران هەبووە و شەپۆلەکانی دابارین لە ئیدارەی ڕاپەرین و دەوروبەری بەردەوامن، رێژەیەکی یەکجار زۆر تا ئێستا باران لەدەڤەرەکە و دەووروبەری باریووە، لەناوچە شاخاویەکانیش بەفری باش باریوە تەواوی کانیاو چەمەکان لە سنوورەکە ژیاونەوە”.
ئه‌و شاره‌زایه‌ى بوارى كه‌شناسى باسى له‌وه‌شكرد، “ئەم حاڵەتە درێژخایانەی دابارین لەماوەی دوو ساڵی رابردودا بوونی نەبووە و ناوازەیە، ئەمە لە کاتێکا کە لەڕۆژانی داهاتووشدا شەپۆلەکانی دابارین درێژەیان دەبێت و چڕتر دەبنەوە”.
قسه‌كانى ئه‌و شاره‌زایه‌ى كه‌شناسى له‌كاتێكدایه ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كه‌شناسى و بومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێم رایگه‌یاند، “شه‌پۆلى به‌فر بارین له ناوچه شاخاوییه‌كان به‌رده‌وامى ده‌بێت و له هه‌دوو پارێزگاى هه‌ولێر و دهۆك كاریگه‌ریی بارانبارین زیاتر هه‌ستى پێده‌كرێت”.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كه‌شناسى و بومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێم ئه‌وه‌شى ئاشكرا كرد، “له دوو رۆژى داهاتوودا شه‌پۆلى بارانبارین به‌رده‌وامى ده‌بێت”.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12 hours لهمهوپێش -
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12 hours لهمهوپێش -
13 hours لهمهوپێش



