
كۆنرگرهى رۆژنامه‌وانى حزب و لایه‌نه‌كانى توركمان | فۆتۆتۆ: Rudaw
SNN
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه سه‌رۆكى سه‌رجه‌م حزبه توركمانه‌كانى هه‌رێم له هه‌ولێر كۆبوونه‌وه، له‌دواى كۆبوونه‌وه‌كه‌ش مونا قاهوهچى، به نوێنه‌رایه‌تى سه‌رجه‌م حزبه‌كان له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا وتى: “مافى توركمانه‌كانى هه‌رێم نه‌دراوه و داوا ده‌كه‌ین به سه‌رژمێرى رێژه‌ى راسته‌قینه‌مان دیارى بكرێت”.
نوێنه‌رى حزبه توركمانه‌كان له‌دواى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى ئه‌مڕۆیان كه له‌باره‌ى هه‌ڵوێستیان له‌سه‌ر یاساى هه‌ڵبژاردن سازكرابوو كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیان سازد و مونا قاهوهچى، به نوێنه‌رایه‌تى حزبه‌كان وتى: “له كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆماندا رێككه‌وتین له‌سه‌ر ره‌تكردنه‌وه‌ى سیستمى فره بازنه‌یی”.
نوێنه‌رى حزب و لایه‌نه توركمانیه‌كان ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “ئێمه‌ى توركمان هه‌میشه هه‌ڵوێستى ئه‌رێنیمان هه‌بووه له‌باره‌ى پرۆسه‌ى سیاسى هه‌رێم، به‌ڵام مافه‌كانمان بهتهواتى نه‌دراوه و داوا ده‌كه‌ین سه‌رژمێرییه‌كى راسته‌قینه بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى مافى ئێمه بپارێزرێت”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا نوێنه‌رى حزب و لایه‌نه توركمانیهكانى هه‌رێمى كوردستان ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو، “له كۆبوونه‌وه‌كه‌ماندا نوێنه‌رى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئاماده‌بوو و باسى دۆخى خۆمانمان بۆ كرد”.
مونا قاهوهچى ئه‌وه‌شى روونكرده‌وه، “ئێمه هه‌ڵوێسته‌كانمان ئه‌رێنى بوون هه‌میشه و داوا ده‌كه‌ین نهكرێینه قوربانى”.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
8 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
10 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
8 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
10 hours لهمهوپێش



