قائيمقاميەتی سلێمانی: هەر ماڵێک تەنکی غازی شلی هەبێت، دەبێت ناو تۆمار بکات

SNN
قائيمقاميەتی سلێمانی لە راگەيەندراوێکدا بڵاويکردەوە: هەر ماڵێک یان دامەزراوەیەک یان تەلار و باڵەخانەیەک تەنکی غازی شلی هەبێت پێویستە لە نزیکترین بنکەی بەرگری شارستانی ناو تۆمار بکات.
قائيمقاميەتی سلێمانی لە راگەيەندراوێکدا بڵاويکردەوە: لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، تایبەت بە دانان و سیانەکردنەوەی سیستمی غازی شل (LPJ)، قائیمقامی سلێمانی لەگەڵ بەڕێوبەرو نوێنەری فەرمانگە پەیوەندیدارەکان کۆبووەوە.
راشيگەياند: بەپێی بڕیارەکانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی پێویستە هەموو کۆمپانیاکانی غازی شل مۆڵەت نوێبکەنەوە و پابەندی ئەو مەرج و رێنماییانە بن کە فەرمانگەکانی بەرگری شارستانی و کوالێتی کۆنتڕۆڵ و کۆنترۆڵی گەشەپێدانی پیشەسازی بۆیان دیاریدەکەن و چاودێری هەموو کارەکانیان و پشکنین بۆ موادەکانیان دەکرێت.
ئاماژەبەوەشکراوە: یەکێکیتر لە بڕیارەکانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کە دەست بە جێبەجێکردنی دەکرێت، هەر ماڵێک یان دامەزراوەیەک یان تەلار و باڵەخانەیەک تەنکی غازی شلی هەبێت پێویستە لە نزیکترین بنکەی بەرگری شارستانی ناو تۆمار بکات و پشکنین بۆ سیستمەکەی بکرێت، هەر ماڵێک نوسراوی ناوتۆمارکردنی پێنەبێت نابێت کۆمپانیاکان گازی پێبفرۆشن.
قائیمقامی سلێمانی ئەوەشی بڵاوکردووەتوە: کە لیژنەیەکی تایبەت دروست دەکرێت بۆ بەدواداچونی جێبەجێکردنی ئەو بڕیار و رێنماییانەی تایبەتن بە غازی شل.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


