رۆژانە لە ڕێگەی مەرزی ئیبراهیم خەلیلەوە بەرپرسانی سیاسی هەرێم 70 ملیۆن دۆلار بەقاچاخ بۆ تورکیا دەبەن

0
425

SNN

ماڵپەڕی میدل ئیست ئای بەریتانی، لە راپۆرتێکدا بە وردی باس لە بردنە دەرەوەی دۆلار دەکات لە رێگەی چەند بەرپرسێکی سیاسی هەرێمەوە، کە چۆن دۆلار لە ڕێگەی مەرزی ئیبراهیم خەلیلەوە دەگوازنەوە بۆ تورکیاو دواتر بۆ بانکەکانی دووبەی، ئاماژە بەوەش دەکات لە وڵاتی تورکیا لە بەرامبەر هەر بڕە پارەیەکدا عمولەی تایبەتی خۆی وەردەگرێت

بەشێک لە راپۆرتەکەی میدل ئیست ئای:
دوێنێ شەممە 4ی شوبات، پێگەی میدل ئیست ئای بەریتانی، لە راپۆرتێکی خۆیدا لەبارەی دۆخی ئابووری عێراق و بردنە دەرەوەی دۆلار لە ڕێگەی مەرزی (ئیبراهیم خەلیل) چەند زانیارییەکی ئاشکرا کردوو و دەڵێت:

كۆمەڵێك سیاسی و بەرپرسی باڵای نێوخۆی هەرێمی کوردستان، دۆلار لە ڕێگەی مەرزی (ئیبراهیم خەلیل)ەوە ئاودیوی توركیا دەكەن، ڕۆژانە (70) ملیۆن دۆلار بۆ توركیا بەقاچاخ دەبرێت، توركیا لە هەر (10) هەزار دۆرلاێك (5) دۆلار باج وەردەگرێت.

لە راپۆرتەکەی میدل ئیست ئای بەریتانیدا لە زاری چەند بارزگان و قاچاخچییەکی دۆلارەوە تیشک دەخاتە سەر ئەوەی، زانیارییە هەواڵگرییەكان ئاماژە بەوەدەكەن كە پرۆسەی بەقاچاخبردن بەم دواییە بەڕێی وشكانی و لە ڕێگەی هەرێمی، كوردستانەوە پەرەیسەندووە، لەوێشەوە ڕەوانەی توركیا و دوبەی دەكرێت، بۆ ڕێگەگرتن لەوە، حكومەتی عێراق چەند خاڵێكی پشكنینی نوێی لەسەر ڕێگای بەغداد كوردستان داناوە و ئامێری سۆناری لێجێگیركردوون.

رونیشی دەکاتەوە، “سەرەڕای ڕێوشوێنەكان، بەڵام ڕۆژانە نزیكەی (70) ملیۆن دۆلار لە كوردستانەوە بەقاچاخ دەبرێت، یەكێك لەخاوەن كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕی دراو كە تێوەگلاوە لە پرۆسەی بەقاچاخ بردن ئاماژە بەوە دەکات، كارەكەیان پەرەیسەندووە و ئەو ڕێوشوێنانەش لەلایەن دەزگا ئەمنییەكانەوە گیراوەتەبەر، قەیرانەكەی قوڵكردووەتەوەو كاری ئەوانیش پەرەیسەندووە.

جەخت لەوەش دەکاتەوە، كۆمەڵێك بەرپرس و سیاسی ناوخۆی باڵادەست، دۆلار لەڕێی دەروازەی ئیبراهیم خەلیلەوە ڕەوانەی توركیا دەكەن، خاوەنی كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕی دراو دەڵێن: دەسەڵاتدارانی توركیا لەبەرامبەر هەر (10) هەزار دۆلارێك (5) دۆلار وەك باج وەردەگرن، لەهەفتەی ڕابردوودا حەواڵەكردنی پارە بۆ دەرەوە هێندە و نیوێک زیادی كردووە، سەرەڕای ئەوەی تێچووی ناردنی زیاتر بووە، كە بەوتەی سەرچاوەكان بۆ ڕەوانەكردنی (1) ملیۆن دۆلاری ئەمریکی نزیكەی (15) هەزار دۆلار عمولە وەردەگیرێت.

ماڵپەڕەکە لە زاری فرۆشيارەکانی دۆلارەوە ئەوەش ئاشکرا دەکات، “دوای ئەوەی كڕیارەكە دۆلارەكەمان لێدەكڕێت، لە بەرامبەردا بڕێک پارەی عێراقيمان ڕادەست دەكات، ئەوەی تەنیا لێرەدا پێویستە ئەنجامدانی تەلەفونێكە لەگەڵ كەسێك لە دوبەی یان لە توركیا، تا پارەكەی بەكاش بگاتە دەستی کڕیارەکە”.

میدل ئیست ئای بەریتانی ئاماژە بەوەش دەکات، ئەو كەسانەی هەوڵی ڕەوانەكردنی دۆلار دەدەن لە عێراقەوە، یان وڵاتانی دراوسێن و بەدەست كێشەی نەختینەوە دەناڵێنن، یاخود كەسانێكن پێویستیان بەسپیكردنەوەی پارەكانیانە.

لە کۆتایدا ماڵپەڕەکە لە راپۆرتەکەیدا ئەوەش رووندەکاتەوە “بەردەوامبوونی ئەو دۆخەی ئێستا مانای داڕمانی ئابووری عێراقە بەمنزیكانەو، دەستەوسان بوونی حكومەت لەدابینكردنی مووچەی مانگانەو دابینكردنی پارە پرۆژەكانی بەكاربردن”.

راپۆرتی پاڵپەڕەکە

https://www.middleeasteye.net/news/iraq-us-efforts-money-laundering-sparks-dollar-smuggling

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this