
SNN
بافڵ جەلال تاڵيبانی سەرۆکی يەکێتیی نيشتمانیی کوردستان لە پەيامێکيدا پيرۆزبای ساڵيادی دامەزراندنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستانی کرد و رايگەياند: هیوادارم ئەم یادە دەرفەتێك بێت بۆ قووڵكردنەوەی گیانی تەبایی و هەماهەنگی زیاتر لەپێناو سەقامگیریی هەرێمەكەمان و خزمەتكردنی زیاتری خەڵكە خۆشەویستەكەمان.
دەقی پەيامەکەی:
بەڕێز مامۆستا سەڵاحەدین محەمەد بەهائەدین
ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان
بەڕێزان ئەندامانی ئەنجوومەنی جێبەجێكردن و سەركردایەتیی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان.
بەبۆنەی ساڵیادی راگەیاندنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستانەوە پیرۆزباییەكی گەرم ئاڕاستەی ئێوە، ئەندام و لایەنگرانتان دەكەم.
هیوادارم ئەم یادە دەرفەتێك بێت بۆ قووڵكردنەوەی گیانی تەبایی و هەماهەنگی زیاتر لەپێناو سەقامگیریی هەرێمەكەمان و خزمەتكردنی زیاتری خەڵكە خۆشەویستەكەمان.
ئەركی هەموولایەكمانە بە رۆحێكی كوردانە و دوور لە جیاوازییەكانمان خەبات بۆ مافەكانی كورد بكەین و پێكەوە كوردستان بەرەو ئاوەدانی و خۆشگوزەرانی زیاتر ئاڕاستە بكەین.
More News
-
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
1 hour لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
2 hours لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
21 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
1 hour لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
2 hours لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
21 hours لهمهوپێش



