ژماره‌ى گیان له‌ده‌ستدان به بومه‌له‌رزه‌كه‌ى توركیا ده‌گاته 10 هه‌زار كه‌س

HATAY, TURKIYE - FEBRUARY 06: An aerial view of debris of a collapsed building after 7.7 magnitude earthquake hits Hatay, Turkiye on February 06, 2023. Disaster and Emergency Management Authority (AFAD) of Turkiye said the 7.7 magnitude quake struck at 4.17 a.m. (0117GMT) and was centered in the Pazarcik district in Turkiye’s southern province of Kahramanmaras. Gaziantep, Sanliurfa, Diyarbakir, Adana, Adiyaman, Malatya, Osmaniye, Hatay, and Kilis provinces are heavily affected by the quake. ( Erçin Ertü
SNN
دامه‌زراوه‌ى رووپێوى جیۆلۆجى ئه‌مریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، پێشبینى ده‌كه‌ن ژماره‌ى قوربانیانى بومه‌له‌رزه‌كه‌ى سووریا و توركیا بگاته 10 هه‌زار كه‌س، ده‌شڵێت: “پێشبینى به‌رزبوونه‌وه‌ى زیاترى ژماره‌ى قوربانیه‌كان ده‌كه‌ین”.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 6ى شوبات، دامه‌زراوه‌ى رووپێویى جیۆلۆجى ئه‌مریكا له به‌یانامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، “پێشبینى ده‌كه‌ین ژماره‌ى مردن به بومه‌له‌رزه‌كه‌ى توركیا بگاته 10 هه‌زار كه‌س، هاوكات پێشبینى ده‌كرێت ژماره‌ى بریندار بوون به بومه‌له‌رزه‌كه زیاتر به‌رزبێته‌وه”.
له‌باره‌ى قوربانیانى بومه‌له‌رزه‌كه‌ى توركیاوه به‌كر بۆزداغ، وه‌زیرى دادى توركیا رایگه‌یاند، “به‌ڕاستى جێگه‌ى داخه كه سات به سات ژماره‌ى قوربانیه‌كان به‌رزتر ده‌بێته‌وه، تاوه‌كو ئێستاش زیاتر له هه‌زار و 912 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و 7 هه‌زار كه‌سیش بریندار بوون”.
هاوكات وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى سوریا له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر رایگه‌یاند، “هه‌زار و 89 كه‌س بریندار بوون و زیاتر له 307 كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه”.
به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕى 7.8 پله‌ى رێخته‌ر توركیا و سوریاى هه‌ژاند و كاریگه‌رییه‌كه‌شى له باشوورى كوردستان هه‌ستیپێكرا.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش


