هەڵوێستان هەبوایە دژی سوتاندنی قوئان خوا بومەلەرزەی بۆ نەدەناردن

موقتەدا سەدر
SNN
موقتەدا سەدر، رێبەری ڕەوتی سەدر لە تویتێكدا دەڵێت، “ئەگەر بهاتبایە وڵاتانی عەرەبیی و ئیسلامی هەڵوێستێكی شەرەفمەندانەیان هەبوایە، دژی ئەو سنووربەزاندنە بۆگەنەی كە گەیشتە ئاستی سووتاندنی كتێبە ئاسمانییەكان، بەكەمترین هەڵوێست وەك داخستنی باڵیۆزخانەكانی سوید لەولاتەكانیان یاخود كەمكردنەوەی ئاستی دبلۆماسی، ئەوا خودای گەورە پەیامی ( بومەلەرزە وێرانكەرەكەی) بۆ هەندێك لەوڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی وەك توركیا، سوریا، لوبنان و ئوردن تەنانەت عیراقیش نەدەنارد”.
سەرد دەشڵێت “هەرچەندە بەشێك لەگەلەكەی هەڵوێستێكی شەرمنانەیان نیشاندا بۆ پشتیوانیكردن لە قورئان، وەك ئەوەی قورئان بۆ كەسانی تر بێت نەك ئێمە.”
More News
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
Sports
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی



