
رووداوی هاتووچۆ
SNN-سیروان حه‌سه‌ن
ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر رێگه‌ى نێوان كه‌لار بۆ سلێمانى ئۆتۆمبیلێكى BMW وه‌رگه‌ڕاو شۆفێره‌كه‌ى گیانیله‌ده‌ستداو شه‌ش كه‌سى دیكه‌ش برینداربوون، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر یه‌كێكى تر له برینداره‌كان كه ته‌مه‌نى چوار ساڵانه گیانى له ده‌ستدا.
كارزان مه‌جید به‌رێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى پۆلیسى هاتووچۆى گه‌رمیان به snnى راگه‌یاند؛ دواى ئه‌وه‌ى له ئه‌نجامى وه‌رگه‌ڕانى ئۆتۆمبیله‌كه شه‌ش كه‌س به سه‌ختى برینداربوون، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر یه‌كێك له برینداره‌كان له‌به‌ر سه‌ختى برینكهى گیانیلەده‌ستدا.
وتیشى، ئه‌وه‌ى ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ گیانى له ده‌ستداوه منداڵێكى ته‌مه‌ن چوار ساڵانه و هه‌ر له خێزانى شۆفێرهكهیه كه پێشتر گیانى له ده‌ستدا.
ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر رێگه‌ى كه‌لار بۆ سلێمانى و له نزیك گوندى تازه‌دێ ئۆتۆمبیلێكى جۆرى BMW وه‌رگه‌ڕاو شۆفێره‌كه‌ى كه كوڕێكى گه‌نجى ته‌مه‌ن 23 ساڵه گیانى له ده‌ستدا شه‌ش كه‌سى دیكه به سه‌ختى برینداربوون كه ئه‌ندامى یه‌ك خێزانن.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش



