
خولی ئینگلتەرا
SNN Sport
راپۆراتێكی بەریتانی ئاشكرایكرد كه یه‌كێك له ئه‌ستێره‌كانی خولی ئینگلیزیی نایاب بە بێ ئەوەی ناوی بڵاوبکاتەوە، تۆمەتبارە به ” لاقه كردنی به كۆمه‌ڵ ” له ئاهه‌نگێكدا سازیكردبوو، ئەمەش له میانه‌ی رێكکاره‌كانی كەره‌نتینه‌ی گشتیدا لەو وڵاتە و خانمە بانگهێشتكراوهکە ئه‌و یاریزانه‌ی تۆمەتبار كردووه به لاقه كردنی له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌كانی به شێوه‌یه‌كی كۆمه‌ڵ .
به پێی رۆژنامه‌ی ” زه سه‌ن ” بێت یه‌كێك له خانمه‌كان ( ناوی ئاشكرا نه‌كرا به هۆكاری یاسایی ) سكاڵای لای پۆلیس كردووه كه وه‌ك نێچیرێك كه‌وتووەته ” لاقهیهكی به كۆمه‌ڵ ” له لایه‌ن ئه‌و یاریزانه و هاورێیه‌كانی له شوقه‌یه‌كی به‌كرێگیراو ،پاش ئه‌وه‌ی خواردنه‌وه‌یه‌كی بڕێكی زۆر له خواردنه‌وه كهولیه‌كان و له سپێده‌ی رۆژی دواتر خۆی به رووتی بینیوه‌ته‌وه له ته‌نیشت ئه‌و یاریزانه كه ئه‌ویش به رووتی بووه پاش نۆره كردنیان له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌كانی له سه‌ر لاقه‌کردنی .
ئه‌و خانمه دووپاتی كرده‌وه كه كاتێک له خه‌و هه‌ستاوە بینیویەتی برین لەسەر جەستەی هەیەو ناتوانێت بروات، بۆیه بڕیاریدا په‌نا بۆ پۆلیس ببات و سكاڵا پێشكه‌ش بكات به تاوانی لاقه كردن دژی ئه‌و یاریزانه كه رۆژنانهكه ناسنامه و یانه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كرد .
خانمه‌كه دووپاتیشی كرده‌وه كه ڕه‌زامه‌ند نه‌بووه له سه‌ر ئه‌نجامدانی سێكس له‌گه‌ڵ ئه‌و یاریزانه ، به‌ڵام دۆخی بێ هۆشیهكهی قۆستووەته‌وه به هۆێ خواردنەوه‌ی ماده كهولیه‌كان بۆ ئەنجامدانی كرده‌وه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌كانی .
خانمه‌كه ئه‌وه‌شی خسته روو كه لێكۆڵێنه‌وه لە رووداوه‌كه ده‌ستی پێكردووه و لێكۆلهرەوەكان دیداری تێر‌و تهسەلیان له‌گه‌ڵدا ئه‌نجامداوه و پزیشكی دادوه‌ری هه‌ستاوه به پشكنینی و نوسینی راپۆرته‌كه‌ی .
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
32 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
32 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


