زەويناسان: بومەلەرزەکەی تورکيا سێ مەتر جوڵەی بەوڵاتەکە کردووە بەرەو رۆژئاوا

SNN
پەيمانگای نيشتيمانی ئيتاڵيا بۆ زەويناسی و گڕکانناسی رايگەياند: بومەلەرزە بەهێزەکەی تورکيا جوڵەی لە “چينی ئەنەتۆلی” زەويدا دروستکردووە و سێ مەتر ئەو وڵاتەی بەرەو رۆژئاوا جوڵاندووە.
کارلۆ دۆجلويۆنی پرۆفيسۆری زەويناسی لە پەيمانگای نيشتيمانی ئيتاڵيا بۆ زەويناسی و گڕکانناسی رايگەياند: بومەلەرزەکە لە خاڵی بەيەکگەيشتن لە چينی ئەنەتۆلی رۆژئاوا لەگەڵ چينی عەرەبی و ئەفريقی روويداوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە: 255 کيلۆمەتر لە پلێتی ئەنادۆڵ و عەرەبی داڕماون و ئەگەر هەبوو بەهۆيەوە نەک 3 مەتر بەڵکو 4 تا 6 کيلۆمەتر بەرەو رۆژئاوا بجوڵێت.
ئەو پڕۆفيسۆرە دەشڵێت “جوڵەی خاکی وڵاتەکان بەپێی گوڕی بومەلەرزەکە دەگۆڕێت، بەهێزترين بومەلەرزەش توانای جوڵەکردنی خاکی هەيە لە 10 تا 15 مەتر”.
More News
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



