
بازاڕ
SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی بانكی ناوەندی عێراق و حكومەتی عێراقی ڕێككەوتن لەسەر ئەوەی كە نرخی 100 دۆلار لە 146 هەزار دینارەوە بۆ 130 هەزار دینار دابەزێنن، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی نرخی دۆلار لە بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراوەكانیش گۆڕانكاری بەسەردا بێت و بەراوردە بە دوو هەفتەی ڕابردوو هەر 100 دۆلارێك نزیكەی 25 هەزار دینار دابەزێوە، لایەنە پەیەندیدارەكانیش جەخت دەكەنەوە بەو هۆیەوە نرخی كاڵاو شەمەكیش دادەبەزێت.
عەتا محەمەد، جێگری سەرۆكی یەكێتی هاوردە و هەناردەكارانی هەرێمی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: بەهۆی ئەوەی هەرێمی كوردستان و عێراق زیاد لە %80 ی ئەو كاڵاو كەرەستانەی كە ڕۆژانە بەكاریان دەهێنین لەدەرەوە هاوردە دەكرێت و هاوكات مامەڵەكانیش بە دۆلار دەكرێن، بۆیە هەر بەرزبوونەوەیەك لە نرخی دۆلار دەبێتە هۆی بەرزبوونەوە لە نرخی كاڵاو شمەكیش.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەماوەی دوو مانگی ڕابردوودا و بەهۆی ناجێگری نرخی دۆلار و بەرزبوونەوەی نرخەكەی ببووە هۆی ئەوەی جووڵەی بازرگانیش كەم ببێتەوە، بەڵام خۆشبەختانە لە كۆگاندا كاڵاو خۆراك و شەمەكی پێویست بوونی هەبوو ئەوەش وایكرد كە نرخەكان بەخێرایی بەرز نەبنەوە، هەرچەندە لەم دواییانەدا كەمێك نرخەكان بەرز بوونەوە، بەڵام بەدووبارە دابەزینی نرخی دۆلار نرخی كاڵاو شەمەكیش دادەبەزێت.
جێگری سەرۆكی یەكێتی هاوردە و هەناردەكاران جەخی لەوەشكردەوە، بەردەوام لە هەماهەنگیدان لەگەڵ بازرگانان بۆئەوەی كۆگاكان پڕبن لە خۆراك و شمەك، لەگەڵ ئەوەشدا بەدابەزینی زیاتری نرخی دۆلار نرخی كاڵاو شەمەكیش زیاتر دادەبەزێت ئەوەش لەبەرژەوەندی گشتیدایە.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
10 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
10 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
12 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
10 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
10 hours لهمهوپێش



