پەرلەمانتارێكی یەكێتی: دانانی قایمقامی داقوق بڕیارێكی نایاساییەو لێی بێدەنگ نابین

SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی جەخت لەوەدەكاتەوە بڕیارەكەی پارێزگاری سەپێندراوی كەركوك لە بارەی دانانی كەسێكی بەڕەگەز عەرەب بۆ قایمقامی داقوق بڕیارێكی نایاساییە و بڕیارێكی سیاسییە و دەبێتە هۆی زیاتر دروستكردنی كێشەو گرفت لەنێوان پێكهاتەكانی سنوورەكە، بۆیە بێدەنگ نابین لەو بڕیارە نایاساییە.
دیلان غەفور، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی ڕاگەیاند: دوای ئەوەی لەماوەكانی ڕابردوودا بەهەوڵی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق و هەروەها بەرپرسانی باڵای یەكێتی توانیمان ڕێگری بكەین لە پارێزگاری سەپێندراوی كەركوك كە بە ئارەزووی خۆی بڕیار دەربكات لەبەرژەوەندی نەتەوەیەكی دیاریكراو، بەڵام لە ئێستادا لەلایەن پارێزگاری كەركوكەوە بڕیارێکی نایاسایی دەركراوە بۆ دەستنیشانكردنی كەسێكی بەڕەگەز عەرەب بۆ ئەوەی بكرێتە قایمقامی داقوق.
ئاماژەی بەوەشكرد، پۆستی قایمقامی داقوق پشكی كوردە و دەبێت لەلایەن كوردەوە پڕبكرێتەوە، بۆیە بڕیارەكەی پارێزگاری كەركوك جگە لەوەی بڕیارێكی نایاساییە لەهەمان كاتیشدا بڕیارێكی تەواو سیاسییە و دەبێت هۆی زیاتر بوونی كێشەو گرفتەكانی نێوان پێكهاتە جیاوازەكانی سنوری كەركوك و قەزای داقوق، بۆیە بەهەموو شێوەیەك ڕیگری لەو بڕیارە نایاساییە دەكەین.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، پۆستی قایمقامی داقوق مافی كوردەو سازش لەسەر ئەو پۆستە ناكەین، بۆ ئەمەبەستەش هەموو هەوڵێكمان دەخەینە گەڕ بۆ ڕاگرتنی بڕیارە نایاساییەكەی پارێزگاری كەركوك و هەروەها گێرانەوەی ماف بۆ نەتەوەی كورد و دانانی كەسێكی كورد لە پۆستی قایمقامی داقوق.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
49 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
49 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


