سبه‌ى پله‌كانى گه‌رما له هه‌رێم بۆ 13 پله ژێر سفر داده‌به‌زن

بەفر لە سلێمانی
SNN
شاره‌زایه‌كى كه‌شناسى راده‌گه‌یه‌نێت، سبه‌ى هه‌ینى له به‌شێك له ناوچه‌كانى هه‌رێم پله‌كانى گه‌رما 8 بۆ 13 پله‌ى سه‌دى داده‌به‌زن، ده‌شڵێت: “سبه‌ى بایه‌كى وشك روو له هه‌رێمى كوردستان ده‌كات”.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ئاراس جه‌بار، شاره‌زاى كه‌شناسى له‌باره‌ى دۆخى كه‌شوهه‌واى كوردستان رایگه‌یاند، “سبەی ھەینی 10ى شوبات، ئاسمانی ھەرێم بە زۆری دەگۆڕێت بۆ ساماڵ و پەڵە ھەور، پلەکانی گەرما لەکاتەکانی رۆژدا بەرێژەی 2 تا 3 پلە بە راورد بە ئەمڕۆ بەرزدەبنه‌وه. لە کاتەکانی بەرەبەیان و شەودا لە زۆربەی ناوچەکاندا بۆ سفر و ژێر سفری سەدی نزمدەبێتەوە کە لەناوچە شاخاویەکاندا 8 تا 13 پلە لەژێر سفرەوە ئەبێت”.
ئاراس جه‌بار زانیارى زیاتر له‌و باره‌یه‌وه ده‌خاته‌ڕوو و ده‌شڵێت: “لە کاتەکانی سبەی ئێوارەوە بایەکی وشک و سارد لە ناوچەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی راپەڕین و ناوچە شاخاویەکانی ڕۆژھەڵاتی پارێزگای ھەولێر چالاک ئەبێت بەخێرای 15 تا 35 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا لە ئاراستەی باکوری ڕۆژھەڵاتەوە و تا بەرەبەیانی رۆژی یەکشەمە 12ى شوبات، بەردەوامی ئەبێت کە لە رۆژی یەکشەمەدا ئەگەر ھەیە شەپۆلێکی کورت خایانی بەفر و باران بەشێکی ناوچەکانمان بگرێتەوە”.
ئه‌و شاره‌زایه‌ى كه‌شناسى باس له هاتنى شه‌پۆلێكى نوێى به‌فر و باران ده‌كات و ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو، “سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی شەپۆلەکانی باران و بەفربارین لەکۆتای ھەفتەی ئایندە لە 16ی ئەم مانگەوە، ئەگەر جێگیر ببێت جارێکی دیکە کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆ جەمسەریەکان بەسەر دەریای ناوەڕاستەوە بۆ سەر ھەرێمی کوردستان و ناوچەکە چالاک ئەبێتەوە کە بارستە ھەوای سارد و بۆ ماوەیەک بەفر و بارانێکی باشی لەگەڵدا ئەبێت”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


