“تا ئەوكاتەی بەتەواوی عێراق پابەندی بڕیارەكانی ئەمەریكا دەبێت نرخی دۆلار بەبەرزی دەمێنێتەوە”

0
795
جەمال کۆچەر

عەلی حەمەسەعید-SNN

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات بابەتی بەرزكردنەوەی نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار بە سیاسی كراوە و تا ئەوكاتەی عێراق بەتەواوی پابەند بوونی خۆی بە بڕیارەكانی ئەمەریكاوە ڕادەگەیەنیت لەبارەی ڕێگەگرتن لە ناردنە دەرەوەی دۆلار بۆ وڵاتانی دراوسێ‌ نرخی دۆلار هەر بە بەرزی دەمێنێتەوە.

د. جەمال كۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی و سەرۆكی فراكمسیۆنی یەكگرتوو لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: لە ئێستادا ئەمەریكا و بەشێكی دیكەی وڵاتانی ئەوروپاش سورن لەسەر ئەوەی كە دەبێت عێراق پابەند بێت بە ڕێگەگرتن لە ناردنەدەرەوەی دۆلار بۆدەرەوەی سنوورەكانی خۆی بەتایبەت وڵاتی ئێران، بۆیە هەتا ئەوكاتەی عێراق بەتەواوی پابەند بوونی خۆی ئەو بڕیارانەوە ڕادەگەیەنێت نرخی دۆلار هەر بەرزی دەمێنێتەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، لە ئێستادا بەرز بوونەوەی نرخی دۆلار و دابەزاندنی نرخی دینار، بە سیاسی كراوە لە بابەتی ئابووری چووەتە دەرەوە، بۆیە دەبێت حكومەتی عێراقی و بانكی ناوەندی نەهێڵن لەوە زیاتر بەهای دیناری عێراقی دابەزێت، چونكە دواجار باری سەرشانی هاووڵاتیان گران دەبێت و ئەوكات مەترسی سەرهەڵدانەوەی خۆپیشاندا دێتە ئاراوە.

وتەكانی ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەكاتێكدایە كە ئەمڕۆ بانکی ناوەندی عێراق نرخی 100دۆلاری بۆ 130هەزار دینار دابەزاند، هاوکات وابڕیارە ئەمشەو شاندێکی باڵای عێراق بەسەرۆکایەتی وەزیری دەرەوە بگەنە ئەمەریکا و لەبارەی ناجێگیری نرخی دۆلارو دینار لەگەڵ بەرپرسانی بانکی فیدراڵی ئەمەریکا کۆببنەوە.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this