بەشێكی زۆری توركمانەكانیش لەگەڵ فرەبازنەیدان بۆ هەڵبژاردنەكان

0
371

SNN-عەلی حەمە سەعید              

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی نشتیمانی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان جەخت لەوەدەكاتەوە كە بۆچوونی ئێمە ڕوونە و بە ئاشكرا داوای فرە بازنەیمان كردووە بۆ هەڵبژاردنەكانی داهاتووی پەرلەمانی كوردستان، چونكە ئەو یاسایەی پێشتر كاری پێكراوە ماوەیەكی زۆرە هەموار نەكراوەتەوە و لەگەڵ دۆخی ئێستای هەرێم ناگونجێت، هاوكات بەشێكی زۆری توركمانەكانیش لەگەڵ فرەبازنەیدان بۆ هەڵبژاردنەكان.

زیاد جەبار، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: ئێمە لە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە كۆبوونەوەكانمان لەگەڵ حزب و لایەنە سیاسییەكان و هەروەها لەگەڵ فراكسیۆنەكانی دیكەی پەرلەمانیش ئەوەمان بەڕوون و ڕاشكاوانە بەهەموو لایەك ڕاگەیاندووە كە ناكرێت هەرێمی كوردستان بكرێتە یەك بازنەی هەڵبژاردن، بەڵكوو دەبێت بەلایەنی كەم هەرێمی كوردستان بكرێتە چوار بازنەی هەڵبژاردنەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو یاسایەی ئێستا هەیە تایبەتە بە هەڵبژاردن ماوەی 20 ساڵە كاری پێدەكرێت و هەموار نەكراوەتەوە، بۆیە پێویست بەوەدەكات یاسای هەڵبژاردن هەموار بكرێتەوە هەرێمی كوردستان بكرێت بە چوار بازنەی هەڵبژاردنەوە، هاوكات بەجۆرێك یاسای هەڵبژاردن هەموار بكرێتەوە كە لەگەڵ دۆخی سیاسی ئێستای هەرێمی كوردستان بگونجێت و هەموولایەك پێی ڕازی ببن.

هەر لەو بارەیەوە عەلی حسێن، كەسایەتی دیاری توركمان بە SNNی ڕاگەیاند: یاسای هەڵبژاردن كە لە ساڵی 2003 وە دەرچووە ئێستا لەگەڵ واقعی هەرێمی كوردستان ناگونجێت بۆیە پێویستە ئێستا فرە بازنەیی جێبەجێ بكرێت و ئێمە وەك توركمانەكان بە هیچ شێوەیەك لەگەڵ یەك بازنەیی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دا نین، چونكە بەشێك لە توركمانەكانی هەولێر لەلایەن حزبێكەوە بۆ مەرامی حزبی بەكاردەهێندرێن و داواكارین لێیان نوێنەری راستەقینەی توركمانەكان بن و نەكەونە ژێر كاریگەری هیچ حزب و لایەنێك.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this