شارەزایەكی كەشناسی: لەمساڵدا لەسەرجەم ناوچەكان وشكە ساڵی كۆتایی هاتووە

SNN-عەلی حەمە سەعید
شارهزایهكى بوارى كهشناسى رایدهگهیهنێت، ساڵانى داهاتوو مهترسى وشكهساڵى له ههرێمى كوردستان نابێت، دهشڵێت: “ساڵانى داهاتوو بڕى بارانبارین لهمساڵ زیاتر دهبێت”.
شاڵاو هیدایەت، شارەزای بواری كەشناسی بە SNNی ڕاگەیاند: خۆشبەختانە لەمساڵدا تا ئێستا لە هەموو ناوچەكانی هەرێمی كوردستان بڕی بارانی پێویست باریوە و بڕەكەی زۆر زیاترە لە ساڵی ڕابردوو لەكاتێكدا وەرزی بارانبارینیش هێشتا سێ مانگی ماوە و هاوكات بەپێی پێشبینییەكانیش ئەوە دەردەخەن كە لە وەرزی بەهاریشدا ڕێژەی باران بارین باش دەبێت و هیچ مەترسییەكی وشكە ساڵی نەماوە.
ئاماژەی بەوەشكرد،لە هەرێمی كوردستان هیچ مەترسییەكی وشكبوونی سەرچاوەكانی ئاو لە ئارادا نییە، لەگەڵ ئەوەشدا بەگوێرەی بەدواداچوونەكانمان بەهۆی چالاكبوونی دیاردەی ( ئەلینۆ) لە زەریای هێمن، وادەكات كە لە ساڵانی داهاتووشدا بڕی باران بارین لەمساڵ زۆر زیاتر بێت و مەترسی ڕوودانی وشەكە ساڵی لە ئارادا نەبێت.
ئەو شارەزایەی بواری كەشناسی ئاشكراشیكرد، لەم مانگەدا دوو شەپۆلی دیكەی بەفروباران بارین هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە، شەپۆلی یەكەمیان لە شەوەی یەك شەممەوە دەستپێدەكات و شەپۆلێكی زۆر بەهێز نابێت، بەڵام شەپۆلی دووەم لە كۆتایی هەفتەی داهاتووتر دەستپێدەكات ئەوە بڕێكی باش لە بەفرو باران بارینی تێدا تۆمار دەكرێت.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
8 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
12 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
8 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
12 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
13 hours لهمهوپێش


