بەهۆی بومەلەرزەوە ئەگەری هەیە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی تورکیا دوابخرێن

SNN
دوور نییە وادەی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی تورکیا، کە بڕیاردرابوو لە ناوەڕاستی مانگی ئایاری ئەمساڵدا بەڕێوەبچن، دوابخرێن.
ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری بەرپرسێکی باڵای حکومەتی تورکیاوە بڵاویکردەوە، کە بومەلەرزەکەی ئەم دواییە، کێشەی گەورەی بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتووی وڵاتەکە سازکردووە.
رۆیتەرز لەو بارەوە بڵاویکردووەتەوە کە ئەم لێدوانە یەکەم نیشانەکانی ئەگەری دواخستنی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی تورکیان کە پێشتر بڕیاردرابوو لە ١٤ی ئایاردا بەڕێوەبچن.
حکومەتی تورکیا و پارتی داد و گەشەپێدانی دەسەڵاتدار لەلایەن ئۆپۆزسیۆنی ئەو وڵاتەوە تۆمەتبارن بە کەمتەرخەمی لە پرسی بەهاناوەچوونی لێقەوماوانی بومەلەرزەکەی ئەم دواییە.
جیالەوانە پرسە ئابوورییەکانی وەک هەڵاوسان، گرانی و داتەپینی بەهای دراوی نیشتمانی ئەو وڵاتە لە دوو ساڵی رابردوودا بووەتە هۆی لاوازبوونی پێگەی جەماوەری رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا و پارتی داد و گەشەپێدانی دەسەڵات.
بە وتەی چاودێرانی سیاسی ئەردۆغان کە بە ماوەیەکی کەم دوای بومەلەرزە بەهێزەکەی ١٩٩٩ هاتە سەردەسەڵات، لە کاتێکدا بەرەو هەڵبژاردنی داهاتووی سەرۆکایەتی و پەرلەمان هەنگاو دەنێت، کە بەهۆی بومەلەرزەکەی شەشی شوباتی ئەمساڵەوە رووبەڕووی رەخنەی زۆر و گەورەترین ئاڵنگاری ژیانی سیاسی خۆی بووەتەوە.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
3 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
3 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
5 hours لهمهوپێش



