سەرۆککۆماری عێراق وادەیەکی بۆ پەسەندکردنی پرۆژە ياسای نەوت و غاز دياريکرد

0
412

SNN
سەرۆککۆماری عێراق رایگەیاند: پێویستە لە زوترین کاتدا پرۆژەی بودجە پەسەند بکرێت و لە سێ مانگی داھاتووشدا پڕۆژە یاسای نەوت و گاز تەواو بکرێت.

د.لەتیف رەشید سەرۆککۆماری عێراق لە راگەيەندراوێکدا بڵاوەکردەوە: کارنامەی ئێستای حکومەتی عێراق قبوڵکراوە و پێشوازی لێکراوە، جدیەتێک ھەیە بۆ جێبەجێکردنی.

وتیشی “لەبارەی ھەرێم و بەغداد پێموایە ناکۆکیی و ململانێ لاوەکییەکان ئەنجامی ئەرێنیان لێناکەوێتەوە، لەئێستادا پەیوەندییەکانی ھەرێم و بەغداد باشن و ھەوڵی پتەوکردنی دەدەین، کێشەش ھەیە و ھەوڵی چارەسەرکردنیان دەدەین، لە ئێستاشدا ھەرێم و بەغداد ئامادەن بۆ چارەسەری کێشەکان”.

سەرۆککۆماری عێراق باسی لەوەشکرد: پێویستە لە سێ مانگی داھاتوودا پڕۆژە یاسای نەوت و گاز تەواو بکرێت بۆ ئەوەی کێشەکان چارەسەر بکرێن، ھەردوو حکومەتی ھەرێم و بەغداد و تەنانەت ھاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت بە جدییەوە کاردەکات بۆ چارەسەری کێشەکان.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this