بومەلەرزەكەی توركیا جموجوڵی بازرگانی لە دەروازەی سنووری ئیبراهیم خەلیل لە %80 كەمكردووەتەوە

A man searches for people in the rubble of a destroyed building in Gaziantep, Turkey, Monday, Feb. 6, 2023. A powerful quake has knocked down multiple buildings in southeast Turkey and Syria and many casualties are feared. (AP Photo/Mustafa Karali)
SNN-عەلی حەمە سەعید
مامۆستایەكی زانكۆ و پسپۆڕ لە بواری دارایی و ئابووری ئاماژە بەوەدەكات ئەو بومەلەرزەیەی لە توركیا ڕوویداوە كاریگەری نەرێنی لەسەر هەرێمی كوردستانیش دەكات بەتایبەت لە ڕووی جوڵەی بارزگانی لە دەروازە سنووریەكان چونكە ئەو وڵاتە لەلایەم سەرقاڵی بەدەمەوەچوونی هاووڵاتیانە لەلایەكی دیكەشەوە هەڵاوسان لە ناوخۆی وڵات زۆر بەرزە، هاوكات جوڵەی بازرگانیش لە ئیبراهیم خەلیل كەمیكردووە.
د. خالید حەیدەر، مامۆستای زانكۆ و پسپۆڕ لە كاروباری دارایی و ئابوری بە SNNی ڕاگەیاند: ئەو بومەلەرزەیەی لە توركیا ڕوویداوە كاریگەری نەرێنی لەسەر هەرێمی كوردستانیش دەكات بەتایبەت لەڕووی جوڵەی بارزگانی لە دەروازە سنووریەكان چونكە ئەو وڵاتە لە لایەك سەرقاڵی بەدەمەوەچوونی هاووڵاتیانە لەلایەكی دیكەشەوە هەڵاوسان لە ناوخۆی وڵات زۆربەرزە، ئەمە وادەكات كە لەلایەك جولەی بازرگانی كەم بكات لەلایەكی دیكەشەوە هەڵاوسان لە ناوخۆی توركیا زۆر زیاد بكات.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو ناوچانەی كە كارەساتەكەیان تیادا ڕوویداوە لە %10ی كۆی وەبەرهێنانی توركیا پێكدێنن، هاوكات لە زیاد لە %32 ی كاڵاو شەمكی هاوردە بۆ هەرێم لەڕێگەی توركیاوەیە، بۆیە هەر كەمبوونەوەیەك لە جوڵەی بازرگانی دەبێت هۆی كەمبوونەوەی چالاكی ئابووری لە هەرێمی كوردستانیش لە ڕێگەی دەروازی سنوورییەكانی توركیاوە.
وتەكانی ئەو مامۆستایەی زانكۆ لە كاتێكدایە كە ئەمڕۆ دەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراهیم خەلیل ئەوەی بڵاوكردەوە كە بەهۆی بومەلەرزەكەی چەند ڕۆژی رابردوو ژمارەیەكی زۆر كارگەی بەرهەمهێنان لە توركیا كارەكانیان راگرتوە و رێگەوبانەكان تێكچوون، بەوهۆیەشەوە ئاڵوگۆڕی بازرگانی بە ڕێژەی 70% تاوەكو 80% لە دەروازەكەوە دابەزیوە.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
11 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
15 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
16 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
11 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
15 hours لهمهوپێش


