لە SNNەوە ئەو وادەیە بزانە كە 100 دۆلار دێتە خوار 140 هەزار دینار

دراوی عێراق ودۆلار
SNN-عەلی حەمە سەعید
لەگەڵ ئەوەی ماوەی چەند ڕۆژێكە هەریەكە لە بانكی ناوەندی و وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاریاندا كە نرخی 100 دۆلار بۆ 130 هەزار دینار دابەزێنن، بەڵام ئەم بڕیارە نەبووەتە هۆی ئەوەی 100 دۆلار لە خوار 150 هەزار دینارەوە بگاتە بەدەستی هاووڵاتیان، شارەزایەكی بواری دراویش هۆكاری بە بەرزی مانەوەی نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار ئاشكرا دەكات.
ڕەوەز بورهان، شارەزا لە بواری دراوە بیانییەكان و خاوەن نوسینگەی ئاڵوگۆڕی دراو لە بازاڕی دۆلارەكەی شارەی سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: ئەو هەنگاوەی كە وەزارەتی دارایی و هەروەها بانكی ناوەندی عێراقی هەڵیانگرت لەبارەی كەمكردنەوەی بەهای 100دۆلار بە 130 هەزار دینار، هەنگاوێكی زۆر گرنگ بوو بۆ گێرانەوەی بەها بۆ دینار، بەڵام ئەمە نەبووە هۆی ئەوەی بەخێرایی بەهای 100 دۆلار بۆ خوار 140 هەزار دینار دابەزێت، بەڵكوو تا نزیكی 147 هەزار دینار دابەزی و لە ئێستادا 100 دۆلار بە نزیكی 152 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، هۆكاری بە بەرزی مانەوەی نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە لەلایەن بانكی ناوەندییەوە ڕێژەی خستنەڕووی دۆلار بەراورد بە سێ مانگی ڕابردوو بە ڕێژەی لە %37 زیاتر كەمیكردووە، بە جۆرێك پێشتر بە تێكڕا ڕۆژانە 200 ملیۆن دۆلار دەخرایە بازاڕەوە، بەڵام ئێستا لە دەوروبەری 80 تا 90 ملیۆن دۆلار دەخاتە بازاڕەوە، ئەمە وایكردووە كە خستنەڕوو كەم بێت، لەبەرامبەریشدا خواست لەسەر دۆلار زیاد بێت، هەركاتێكیش خواست زۆر بوو خستنەڕوو كەم بوو زۆر بەئاسانی نرخی دۆلار بەرز دەبێتەوە.
ئەو شارەزایەی بواری ئاڵوگۆڕی دراو ئەوەشی خستەڕوو، سەردانی شاندی عیراق بۆ ئەمەریكاو كۆبوونەوەیان لەگەڵ بەرپرسانی بانكی فیدراڵی ئەمەریكا كاریگەری خۆی دەبێت لە نزمبوونەوەی نرخی دۆلار، بەڵام ڕیگا سەرەكییەكە بۆ زیاتر نزم بوونەوەی نرخی دۆلار بریتیە لە خستنەڕووی زیاتری دۆلار، بەجۆرێك ئەگەر هەفتانە لە سەرو 150 ملیۆن دۆلار بخرێتە بازاڕەوە ئەوا لە ماوەی چەند ڕۆژێكی كەمدا نرخی 100 دۆلار بۆ خوار 139 هەزار دینار دادەبەزێت، بە پێچەوانەوە نرخەكان یان زیاتر بەرز دەبنەوە یاخود لە سەروو 150 هەزار دینار جێگیر دەبن.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش


