لەسەرەتای مانگی داهاتوو بزوتنەوەی گۆڕان كۆنفرانسی نیشتمانی دەبەستێت

0
492
لۆگۆى بزووتنەوەى گۆڕان | فۆتۆ: SNN

SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی جڤاتی نیشتمانیی بزوتنەوەی گۆڕان ئاماژە بەوەدەكات لەسەرەتای مانگی داهاتوو بە دیاریكراوی لە 3/3/2023 بزوتنەوەی گۆڕان دووەمین كۆنفرانسی نیشتمانی دەبەستین، جەختیش دەكاتەوە “هەنگاوەكانی داهاتوومان بە ئاراستەی چارەسەركردنی كێشە ناوخۆییەكانی ناو بزوتنەوەی گۆڕان دەبێت و ئومێد بۆهەڵسوڕاوان و ئەندامانی گۆڕان دەگەڕێنینەوە”.

فارس حسێن، ئەندامی جڤاتی نشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان بە SNNی ڕاگەیاند: ئامادەكارییەكانمان بۆ بەستنی دووەمین كۆنفرانسی نیشتیمانی دەستپێكردووە لە مانگی داهاتوو بەدیاركراوی لە 3/3/2023 ئەنجامدانی ئەو كۆنفرانسە بەڕێوەدەچێت، هاوكات هەنگاوەكانی داهاتوومان بە ئاڕاستەی چارەسەركردنی كێشە ناوخۆییەكان و گەڕاندنەوەی ئومێد دەبێت بە هەڵسوڕاوان و دەنگدەران و هاوڵاتیان، بەتایبەت كە لە ئێستادا دۆخی هاووڵاتیان خراپە و پەرلەمان و حكومەتیش وەك پێویست بەئەركەكانی خۆیان هەڵناستن.

ئاماژەی بەوەشكرد، پێش ئەنجامدانی كۆنفرانسی نشتیمانی دەیانەوێت ئاشتەوایی گشتی لەناوخۆی بزوتنەوەكەدا رابگەیەنین و ئەوانەی بەهۆی نیگەرانییان لە سیاسەتی گۆڕان لە ماڵەوە دانیشتوون، بانگهێشتی كۆنفرانسەكەیان بكەین و بەشداربن لە بڕیارەكانی كۆنفرانسی نشتیمانی و دوبارە گڕوتینێكی زیاتربە سیاسەتی بزوتنەوەی گۆڕان بدەین.

پێشتریش نزار مەحمود، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری بزوتنەوەی گۆڕان ئەوەی بە SNNڕاگەیاندبوو كە لە دوای ئەنجامدانی كۆنفرانسی نشتیمانی، دەتوانین ڕێكخەری گشتی و ئەندامانی خانەی ڕاپەڕاندن هەڵبژایرین چونكە ڕێكخەری ئێستا و ئەندامانی خانەی ڕاپەڕاندن بەهۆی دەستلەكاركێشانەوەیان سەرجەمیان بە كار بەڕیكەر لە پۆستەكانیان ماونەتەوە.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this