گــــیانلەدەستدان بەهۆی بوومەلەرزەکەی تورکیاوە گەیشتە نزیکەی 30 هەزار کەس

A man searches for people in the rubble of a destroyed building in Gaziantep, Turkey, Monday, Feb. 6, 2023. A powerful quake has knocked down multiple buildings in southeast Turkey and Syria and many casualties are feared. (AP Photo/Mustafa Karali)
SNN
دوای تێپەڕبوونی 150 کاتژمێر بەسەر بوومەلەرزەكەی توركیا، هێشتا تەرمی كوژراوان لە ژێر پاشماوەی رووخاو دەهێنرێنە دەرەوە، لە توركیا ژمارەی كوژراوان گەیشتووەتە 29 هەزار و 605 كەس، لە سوریاش ژمارەی كوژراوان لە سەرووی پێنج هەزار كەسە، جیا لە سەرووی 85 هەزار بریندار لە هەردوو وڵات.
بەڕێوەبەرایەتی كارەسات و فریاكەوتن لە توركیا رایگەیاند: “ژمارەی كوژراوانی بوومەلەرزەكەی هەفتەی رابردووی توركیا، كە 10 ویلایەتی لە باشووری ئەو وڵاتە هەژاند، گەیشتوووەتە 29605 كەس”.
لای خۆیەوە روانگەی مافی مرۆڤی سووریا لەبارەی ژمارەی كوژراوان لە سووریا رای گەیاند كە 5273 كوژراو هەن، ئەگەری هەیە ژمارەكە بۆ حەوت هەزار كوژراو زیاد ببێت، ژمارەی بریندارانیش گەیشتووەتە 7500 كەس.
بەپێی ئامارەكانی رێكخراوی تەندروستی جیهانی، ژمارەی ئەوانەی لەو بوومەلەرزە زیانیان بەر كەوتووە، گەیشتووەتە 26 ملیۆن كەس لە هەردوو دەوڵەت، كە 15 ملیۆنیان لە توركیان و 11 ملیۆنیش لە سووریا.
More News
-
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
2 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
2 hours لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
21 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
2 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
2 hours لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
21 hours لهمهوپێش



