عێراق ده‌یه‌وێت له ڕه‌مه‌زاندا مریشك و هێلكه بۆ به‌شه‌خۆراكى مانگانه زیاد بكات

كۆگایهكى خۆراك له سلێمانى | فۆتۆ: SNN
SNN
وه‌زاره‌تى بازرگانى عێراق پێشنیارى كردووه له مانگى ڕه‌مه‌زاندا مریشك و هێلكه و چه‌ند مادده‌یه‌كى تر بۆ به‌شه‌خۆراكى مانگانه زیاد بكرێت.
لاما موسه‌وى، به‌ڕێوه‌به‌رى كۆمپانیاى خۆراك سه‌ربه وه‌زاره‌تى بازرگانى عێراق ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 14ى شوبات، به ئاژانسى هه‌واڵى فه‌رمى حكومه‌تى عێراقى راگه‌یاند، “وه‌زاره‌ته‌كه‌مان له قۆناغى لێكۆڵینه‌وه‌دایه به‌مه‌به‌ستى زیادكردنى چه‌ند بابه‌تێكى خۆراكى بۆ به‌شه خۆراكى مانگانه تایبه‌ت به مانگى ڕه‌مه‌زان”.
له‌باره‌ى ئه مادده خۆراكیانه‌ى كه زیادده‌كرێن لاما موسه‌وى، ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “دوو له‌و مادانه‌ى كه پێشنیار كراون بریتین له، هێلكه و مریشك، له‌پاڵ چه‌ند مادده‌یه‌كى تردا كه له مانگى ڕه‌مه‌زاندا زیادده‌كرێت”.
له وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌ى ئایا زیادكردنه‌كه هاووڵاتیانى ئاسایی ده‌گرێته‌وه یان هاووڵاتیانى نێو تۆڕى پاراستنى خۆراك؟ به‌ڕێوه‌به‌رى كۆمپانیاى خۆراكى عێراق ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “بۆ سه‌رجه‌م هاووڵاتییانه و بێگومان هاووڵاتیانى نێو تۆڕى پاراستنى كۆمه‌ڵایه‌تیش ده‌گرێته‌وه”.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
4 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
4 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
6 hours لهمهوپێش



