بەشدار حەسەن: لە چاکسازی گەورانی هەولێر رێگریمان لێکرا سەردانی گیراوانی بادینان بکەین

بەشدار حەسەن
SNN-
سەرۆکی تیمی پارێزەرانی بادینان رایگەیاند، لە چاکسازی گەورانی هەولێری رێگرییان لێکراوە سەردانی گیراوانی بادینان بکەن بێئەوەی هیچ هۆکارێکیان پێ بڵێن.
بەشدار حەسەن، سەرۆکی تیمی پارێزەرانی بادینان بە SNN-ی راگەیاند:” ئێمە وەک تیمی پارێزەرانی بادینان هەموو سێشەممەیەک دەتوانین سەردانی زیندانیانی بادینان بکەین، ئەمڕۆش رۆیشتین تا ئەوەیان پێرابگەینین و پێیان بڵێین ئەو خەڵاتەی بە ئێمە دراوە بۆ بەرگریکردن لە مافی مرۆڤ لە لایەن ئەمریکاوە بەشێکیشی ئەوانە و پێشکەشیانی بکەین، هەرچەندە لە لایەن بەشی یاسایی چاکسازییەکەوە رێگەدرا بیانبینین بەڵام لەلایەن پاسەوانی چاکسازییەکەوە کە زێرەڤانین رێگەمان نەدرا سەردانیان بکەین بێئەوەی هۆکارەکەمان پێ بڵێن”.
ژمارەیەک چالاکوان و رۆژنامەنووسی بادینان لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستانەوە بە تۆمەتی تێکدانی ئاسایشی نیشتمانی دەستگیرکراون کە ئێستا پێنجیان لە چاکسازی گەورانی هەولێرن و بڕیارە 16ی ئادار چوار دەستگیرکراویان وادەکەیان تەواو دەبێت و ئازاد بکرێن، هەروەها شێروان شێروانیش مانگی نۆ ئازاد دەکرێت.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
5 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
5 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
7 hours لهمهوپێش



