عەلی عەلاق: گفتوگۆکانمان لەگەڵ سندوقی دراوی نێودەوڵەتی زۆر بەرهەمدار بوو

0
584

SNN-

پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراقرایگەیاند، پلاتفۆڕمێک بۆ پاراستنی کەرتی بانکی دۆزرایەوە کە ئاماژەیە بۆ ئیرادەی بانکی ناوەندی بۆ سەقامگیرکردنی نرخی دۆلار هەروەها بەرپرسیارێتی بانکی ناوەندییە جیاوازی نرخی دۆلار نەهێڵێت.

عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندی رایگەیاندووە:”ئەو پلاتفۆرمە ئەلیکترۆنییە نوێیە بۆ دوورکەوتنەوەیە لە هەر سزایەک کە بەسەر ئەو لایەنانەدا بسەپێنرێت کە حەواڵە ئەنجامدەدەن، جا بانک بن یان ئەوانی تر، پارێزگارییەکە بۆ کەرتی بانکی و بانکی ناوەندی و بانکەکان لە کەوتنە ناو هەر فۆرمێکەوە پەیوەندی بە گواستنەوەی دارایی دەرەکییەوە هەیە، و ئەمەش خزمەت بە هەموو لایەنەکان دەکات.”

وتیشی: بەرپرسیارێتی بانکی ناوەندی داخستنی جیاوازی نرخی ئاڵوگۆڕە، هەنگاوەکانیشمان جددی و بەهێزن، هەروەها پاڵپشتییەکی گەورە لە هەموو لایەنەکان وەردەگرین بۆ گەیشتن بە ئامانجەکە.

ئاماژەی بەوەشکرد:” گفتوگۆکانمان لەگەڵ سندوقی دراوی نێودەوڵەتی زۆر بەرهەمدار بوو، و لەسەر ئەو بەرنامانە ڕێککەوتین کە بە شێوەیەکی دروست ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ خزمەت دەکەن بۆ گەیشتن بەم ئامانجە.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this