“هه‌ركه‌س “به‌ڵێ” بۆ پارتى نه‌كات له كاره خراپه‌كانیاندا وه‌ك دوژمن سه‌یرى ده‌كه‌ن”

كۆبوونه‌وه‌ى پیاو ماقوڵانى عه‌شیره‌تى هه‌ركى له شارى سلێمانى | فۆتۆ: SNN
SNN – عەلی حەمە سەعید
پیاو ماقوڵێكى عه‌شیره‌تى هه‌ركى رایده‌گه‌یه‌نێت، پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له ناوچه‌كانى سۆران و بادینان كێشه بۆ عه‌شیره‌ته‌كان دروستده‌كات، ده‌شڵێت: “هه‌ر عه‌شیره‌تێك له سنوورى ئه‌واندا بێت و به‌ڵێ بۆ قسه‌كانیان نه‌كات كێشه‌ى بۆ دروستده‌كه‌ن”.
دوێنێ سێشه‌ممه 15ى شوبات، شێخ جه‌وهه‌ر شێخ محیه‌دین هه‌ركى، سه‌رۆكى عه‌شیره‌تى هه‌ركى له عێراق و توركیا و ئه‌رده‌ن له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا ورده‌كارى هه‌وڵى رفاندن و تیرۆركردنى خۆى ئاشكرا كرد و ئاماژه‌ى به‌وه كرد، “لایه‌نێكى دیاریكراو به‌مه‌به‌ست ده‌یانه‌وێت كێشه‌ى بۆ دروستبكه‌ن و بۆ جارى سێیه‌م هه‌وڵى تیرۆركردنى ده‌ده‌ن”. هاوكات به‌شێكى زۆرى پیاوماقوڵانى عه‌شیره‌ته‌كه كه ژماره‌یان نزیكه‌ى هه‌زار كه‌سه له‌كاتى كۆنگره‌كه‌دا ئاماده‌بوون و به‌شێكیان ئاماژه‌یان بۆ ئه‌و كێشانه كرد كه پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له هه‌ولێر و بادینان و سۆران بۆى دروستكردون ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ى له‌ژێر ركێفى ئه‌واندا نین.
له‌و باره‌یه‌وه عەبدوڵا هەركی، یەكێك لە پیاوماقوڵانی عەشیرەتی هەركی بە SNNی راگەیاند، “ئێمە وەك عەشیرەتی هەركی و ئەو عەشیرەت و خێڵانەی دیكەش كە زۆرینەی ئەندامان و خێزانەكانمان لە سنووری دەسەڵاتی پارتی نیشەجێین، بەهۆی ئەوەی له‌ژێر ركێفى ئه‌و حزبه‌دا كارناكه‌ین و خاوه‌نى بۆچوونى خۆمانین كێشه‌مان بۆ دروستده‌كه‌ن”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا عەبدوڵا هەركی ره‌خه‌ى زیاترى له پارتى دیمو‌كراتى كوردستان گرت و باسى له‌وه‌شكرد، “بەداخەوە پارتی دیموكراتی كوردستان هەمیشە بانگەشەی ئەوە دەكەن كە ئەوان حزبێكن كه باوەڕیان بە دیموكراسی و بۆچوونى جیاواز هەیە، بەڵام له‌راستیدا ئه‌مه پێچه‌وانه‌كه‌ى راسته، چونكه ئەگەر حزب و عەشیرەت و خێڵێك وەك پارتی بیرنەكاتەوە و بۆ هەر كارێكی خراپ و دژ بە كۆمەڵگا “بەڵێ” یان بۆ نەكات، ئەوا ئەوان بە دوژمنی خۆیانی دەزانن و هەمیشە گوشار و كێشە و گرفتی بۆ دروستدەكەن”.
به وته‌ى ئه‌و پیاو ماقوڵه‌ى عه‌شیره‌تى هه‌ركى، “پارتى دیمو‌كراتى كوردستان جگه له فشارى كۆمه‌ڵایه‌تى فشارى سیاسیشى خستوونه‌ته‌سه‌ر به‌هۆى ئه‌وه‌ى ئه‌وان له‌ڕووى بۆچوونه‌وه له یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان نزیكن” و ده‌ڵێت: “بەهۆی ئەو پەیوەندییەی لەسەردەمی مام جەلالەوە تا ئێستا لەگەڵ یەكێتی هەمان بووە و ئێستاش زیاتر پەیوەندییەكانمان پتەوبوون پارتى فشارى سیاسى زۆرترى خستووه‌ته‌سه‌رمان، ئەگەر هۆشیاری و زیرەكی سەرۆك عەشیرەتی هەركی نەبوایە ئەوا گرفتی كۆمەڵایەتی زۆر گەورەشمان بۆ دروستدەكرا لەگەڵ عەشیرەت و خێڵەكانی دیكە، بەڵام ئێمە لەو سیاسەتە تێگەیشتووين و ناكەوینە ناو هەڵەیەكەوە كە باجەكەی زۆر قورس دەبێت”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش


