نوێترین لێدوانی حکومەتی عێراق لەسەر نرخی دۆلار لە فڕۆکەخانەکان

دۆلار
SNN-
وتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاند، لەئەمڕۆوە لەسەرجەم فڕۆکەخانەکانی سەر بە هێڵی ئاسمانی عێراق 100 دۆلار بە 132 هەزار دینار دەدرێتە گەشتیاران.
باسم عەوادی، وتەبێژی حکومەتی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، وەك پابەندبونێكی حكومەت لەبەرامبەر ڕایگشتی بە بەڵێن و بڕیارەكانی و جێبەجێكردنی ڕێنماییەكانی سەرۆكوەزیران لە دانیشتنی حەوتەمدا، فەرمان كراوە بەدواداچوون بكرێت لە هەموو دامەزراوەكاندا سەبارەت بە پشتبەستن بە نرخی فەرمی دۆلار.
دەشڵێت:” دەبێت كارئاسانی بكرێت و ئاستەنگ لەبەردەم جێبەجێكردنی بڕیارەكەدا دروست نەكرێت و بەشێوەیەكی ڕاستەوخۆ هەموو ئەو كێشانەی دروست دەبن چارەسەر بكرێن و لە ئەمڕۆوە 100 دۆلار بە 132 هەزار دینار بدرێت بە گەشتیاران”.
بەپێی بڕیاری حکومەتی عێراق، هەر هاووڵاتییەک لەڕێگەی فڕۆکەخانەکانەوە گەشت بۆ وڵاتانی دەرەوە بکات جگە لە ئێران و لوبنان، بڕی 7هەزار دۆلاری بەنرخی فەرمی پێدەدرێت، هەروەها بۆ عومرەکارانیش بڕی سێ هەزار و 500 دۆلار بەنرخی فەرمی دیاریکراوە.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16 hours لهمهوپێش



